وەزیری کشتوکاڵ: وڵاتانی کەنداو گەورەترین بەکاربەری بەرهەمەکانی عێراقن

محەمەد کەریم خەفاجی، وەزیری کشتوکاڵی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە 11ی ئازار ڕایگەیاند کە بازاڕەکانی کەنداو گەورەترین بەکاربەرن بۆ هەندێک لە بەرهەمە ناوخۆییەکانی عێراق، هەروەها پێنج جۆر بەرهەمی خۆراکییمان هەیە کە

وەزیری کشتوکاڵی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراقی ڕاگەیاندووە، “لەدوای نوسراوی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و پێکهێنانی لیژنەیەک لە ئاسایشی نیشتمانی و تاوانە ئابورییەکان و نوێنەرانی جوتیاران و بەڕێوبەرایەتییەکانی کشتوکاڵ، ئێستا عێراق کۆنترۆڵی دەروازە سنورییەکانی بەڕێژەی %80 کردووە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە کە سەردانی هەرێمی کوردستانمان کردووە بەمەبەستی دانوستان لەبارەی کۆنترۆڵکردنی دەروازە نافەرمییەکانی هەرێمی کوردستان.

خەفاجی دەڵێت، عێراق پێداویستیی ناوخۆ لە گەنم، جۆ، تەماتە، خەیار و باینجان دابین دەکات و پێویستییەکانی بازاڕ لەو پێنج بەرهەمە تەواو دەکات، هەروەها لە کێڵگە پەلەوەرییەکان و بەرهەمەکانی گۆشت و هێلکەشدا بەرەوپێشچوونی باش هەیە.

باسیلەوەکردووە کە ئەو بەرهەمانەی لەلایەن عێراقەوە هەناردەی وڵاتانی دەرەوە دەکرێت تەماتە و باینجانە، هەروەها خورما بە پلەی یەکەم دێت بە ناردنی بڕی 600 تۆن خورما، هەروەها خواستێکی زۆر لەسەر پەتاتەی عێراق هەیە.

ئاشکراشی کرد کە وڵاتانی کەنداو گەورەترین بازاڕن بۆ ساغکردنەوەی بەرهەمەکانی عێراق.

بابەتی پێشتر

خلێفی پەیامێکی نوێی ئاڕاستەی ڕیاڵ مەدرید کرد: هەرگیز ڕوونادات

بابەتی دواتر

پەرلەمانتارێك ڕونكردنەوە دەربارەی دانیشتنی دووشەممە تایبەت بە پڕۆژەی بودجە دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share