عەرەبی کەرکوک: 5 هەزار کەسمان لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە بەندکراون

پێکھاتەی عەرەب لە پارێزگای کەرکوک، شەوی ڕابردوو 7ی تشرینی یەکەم، داوایانکرد دەستگیرکراوەکانیان کە لەلایەن حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە بەندکراون ئازاد بکرێن، بەوپێیەی “5 هەزار کەسیان دەستگیرکراون”.

نەدیم شەمەری، جێگری سەرۆکی بەرەی عەرەبی یەکگرتوو ڕایگەیاندووە، “5 هەزار کەس لە عەرەبی کەرکوک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستانەوە دەستگیركراون و بەندکراون”.

نەدیم شەمەری داوای لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە، ئەو دەستگیرکراوانە ئازاد بکات یان ڕەوانەی دادگایان بکات و هۆشداریشی داوە لە ئازادنەکردنیان و دەڵێت، “ئەو هەنگاوە زیان بە پەیوەندیی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای کەرکوک دەگەیەنێت”.

ئەو بەرپرسەی بەرەی عەرەبی كەركوك ئاماژەی بەوەشکردووە، وێڕای چەندین ساڵ داواکارییان بۆ ئازادکردنی ئەو گیراوانە، بەڵام حکومەتی عێراق بەدەم داواکارییەکەیانەوە نەهاتووە.

ئەمە لەکاتێکدایە، تاوەکو ئێستا حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان لەمبارەیەوە هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان نەداوە.

 

بابەتی پێشتر

قەتەر و بەریتانیا لە هەوڵی هەماهەنگیی سەربازییدان

بابەتی دواتر

مێزگردی پاڵێوراوانی جێگری سەرۆكی ئەمریكا ئارام بەڕێوەچوو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێدانی كارەبای نیشتمانی كەمدەبێتەوە

وەزارەتی كارەبای هەرێم رایدەگەیەنێت، پێدانی كارەبای نیشتمانی بە هاوڵاتییان كەمدەبێتەوە و هۆكارەكەشی ئاشكرادەكات. بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی كارەبای هەرێم…
زیاتر ببینە

نوێنەرانی یەکێتی لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت ژمارەیەک داواکارییان جێگیرکرد

لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت کە سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق ئامادەیبوون، نوێنەرانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ژمارەیەک داواکارییان جێگیرکرد لەبارەی…
Total
0
Share