فەتح: بەبێ دوو مەرج ئەو گفتوگۆ نیشتمانییەی كە كازمی داوای دەكات بێسوودە

هاوپەیمانیی فەتح بەسەرۆكایەتیی هادی عامری ڕایگەیاند، “ئەو گفتوگۆیەی مستەفا كازمی سەرۆكوەزیران داوای دەكات، بێسوودە ئەگەر پێشوەختە سەروەری و دەركردنی هێزە بیانییەكان بەدینەهێنرێن.”

ڕۆژی دووشەممە 8ی ئازار، مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی عێراق لە وتارێكدا داوای گفتوگۆی نیشتمانییانەی لە هەموو لایەنەكان كرد و ڕایگەیاند، “داوا لە لایەنەكان دەكەم گفتوگۆیەكی نیشتمانییەی قووڵ و گشتگیر بكرێت و یەكڕیزی نیشتمانیی پتەوبكرێت و هێزەكانی ئۆپوزسیۆن بێنە ناو گفتوگۆیەكی ڕاشكاوانەوە.”

ئەمڕۆ چوارشەممە 10ی ئازار، هاوپەیمانیی فەتح بەسەرۆكایەتیی هادی عامری ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، “هەر گفتوگۆیەكی نیشتمانی سوودی نابێت ئەگەر بەر لە ئەنجامدانی، سەروەریی نیشتمانیی تەواوەتی و دەركردنی هەموو هێزە بیانییەكان بەدینەهێنرێن.”

ڕاگەیەندراوەكە دەڵێت، “پێویستە حكومەت لەم قۆناغەدا چارەسەر بۆ كێشە ئابورییەكان بخاتەڕوو و شكۆ بۆ دەوڵەت بگەڕێنێتەوە و ئاسایش دەستەبەر بكات و خزمەتگوزاریی بنەڕەتیی بۆ هاوڵاتی دابین بكات و زەمینەسازی بكات بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە.”

بابەتی پێشتر

بەغداد.. حەوت "تیرۆریستی داعش" دەستگیركران

بابەتی دواتر

كۆمپانیایەك 23 ملیۆن دۆلاری هەقدەستی نەوت لە حكومەتی هەرێم وەردەگرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share