وەزارەتی تەندروستی: 335 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە 10ی ئازار ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە 335 کەس تووشی کۆرۆنا بوون و چوار کەسیش گیانیانلەدەستداوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی، “لە هەولێر 158 کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون، 72 لە سلێمانی، 84 لە دهۆک، 16 لە گەرمیان و پێنج کەسیش لە ڕاپەڕین توشی کۆرۆنا بوون”.

وەزارەتی تەندروستی ڕاشیگەیاندووە، “چوار کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا گیانیانلەدەستداوە، سیانیان لە هەولێر و کەسێکیش لە دهۆک بووە”.

بەپێی ئامارە گشتییەکانی وەزارەتی تەندروستیی تاوەکو ئێستا 111 هەزار و 516 کەس توشی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش 104 هەزار و 884 کەس چاکبوونەتەوە و سێ هەزار و 546 کەس گیانیانلەدەستداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حەوت لە مەترسیدارترین زەیتەکان بۆ تەندروستیت کە دەبێت لێیاندووربکەویتەوە

لە کۆتاییەکانی سەدەی 20دا بەهۆی توێژینەوە بەردەوامەکان لەبارەی سوودەکانی بەکارهێنانی زەیتەکان “ڕۆنی شل” لەسەر کەمکردنەوەی ئەگەری بەرزبوونەوەی ڕێژەی…
Total
0
Share