وەزارەتی کشتوکاڵ دوو بڕیار بۆ پارێزگاری لە بەرهەمی پرۆژەکانی ماسی دەردەکات

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم دوو بڕیار بۆ پارێزگاری لە بەرهەمی ناوخۆیی پرۆژەکانی ماسی دەردەکات.

وەزارەتەكە بە نوسراوی ژمارە 689 لە 7ی ئازار بڕیاری قەدەغەکردنی کاتی ڕاوە ماسی بە هەموو شێوازەکانیەوە دەركردووە لە ماوەی نێوان 15ی ئازار تا 14ی حوزەیران.

هەروەها بە نوسراوی ژمارە 1771 لە 9ی ئازار بە مەبەستی پارێزگاری لە بەرهەمی ناوخۆیی و بەردەوامیدان بە پرۆژەکان لەپێناو زیادکردنی بەرهەمی ناوخۆیی و پاڵپشتی ئابوری هەرێمی کوردستان بڕیاری قەدەغەکردنی هاوردنی ماسی سەلەمۆن (زیندوو – قرش) لە ڕێکەوتی 15ی ئازار تا 16ی حوزەیران دەركرد.

بەپێی ڕاگەیاندنی وەزارەتی كشتوكاڵ هەردوو نوسراوەکە ئاراستەی لایەنی پەیوەندیدار کراون بۆ گرتنەبەری رێککاری پێویستی کارگێری و یاسایی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی سزاکانی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی بەرپرسێکی تورکیا نەیتوانی راستەوخۆ بێتە ئەو شارە

ئەحمەد داودئۆغڵو، سەرۆکی پارتی ئایندەی تورکیا، بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆڕبەندی نێودەوڵەتیی دێڵفی دەچێتە شاری سلێمانی، بەڵام بەهۆی سزاکانی…
Total
0
Share