کەشناسی: ئەمڕۆ و سبەی بارانی بەهاری دەبارێت

کەشناسیی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ و سبەی، لە چەندین ناوچەی جیاوازی هەرێمی کوردستان بارانی بەهاری دەبارێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کاریگەریی ئەو شەپۆلە بارانبارینەی ڕووی لە ناوچەکەمان کردبوو، کۆتاییهاتووە و لەئێستادا، ئاسمانی هەرێمی کوردستان بەگشتی نیمچەهەورە.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ باران بەشێوەی تاوەبارانی کورتخایەنی بەهاری دەبارێت لە ناوچە شاخاوییەکان و بەشێک لە سەنتەری قەزا و ناحیەکانی ناوچە شاخاوییەکان؛ لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین ئەگەری بارانبارینی بەهاری زیاتر دەبێت بەراورد بە ناوچەکانی دیکە. ئەگەری نمەباران لە سەنتەری پارێزگای دهۆک و سلێمانی دەبێت لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ، لەگەڵ بوونی هەورەبروسکە لە کاتی باران، پلەی گەرمییش کەمێک نزمدەبێتەوە.

ڕاشیگەیاند، سبەى چوارشەممە، بەگشتی ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، پاشان بۆ نیمچەهەور دەگۆڕێت؛ ئەگەری بارانبارین لەسەر ناوچە شاخاوییەکان هەیە بەشێوەی گەواڵە بارانی بەهاری، هەروەها ئەگەری گۆڕانکاری هەیە لە شێوازی دابارین، بەجۆرێک ناوچەیەک بارانی لێ ببارێت و ناوچەیەکی دیکە بێ باران بێت. پلەی گەرمییش کەمێک بەرزدەبێتەوە.

بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 22 پلەی سیلیزی

پیرمام: 20 پلەی سیلیزی

سۆران: 20 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 13 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 19 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 22 پلەی سیلیزی

دهۆک: 20 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 21 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 22 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 23 پلەی سیلیزی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەروەردەی هەرێم ئەنجامی تاقیکردنەوە بەراییەکانی قۆناغی 12ی ئامادەیی بڵاوکردەوە

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم لە رێگای لینکێکەوە ئەنجامی تاقیکردنەوە بەراییەکانی قۆناغی 12ی ئامادەیی بڵاوکردەوە. لە راگەیەندراوێکدا لیژنەی باڵای بەردەوامی…
Total
0
Share