حکومەتی هەرێم: ڕۆژی پێنجشەممە و یەکشەممەی داهاتوو پشووی فەرمییە

بەبۆنەی یادەکانی ئازاری ئەمساڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە 9ی ئازار ڕایگەیاند کە ڕۆژی پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە و یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو پشووی فەرمییە لەسەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمدا.

لە ڕاگەیەندراوێکدا حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، ڕۆژی پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە 11/3/2020 کە یادی ڕاگەیاندنی ڕێککەوتننامەی 11ی ئازاری 1970یە لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمدا پشووی فەرمییە.

هەروەها ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو 14ی ئازار کە یادی لەدایکبوونی مەلا مستەفای بارزانیدا پشووی فەرمی دەبێت، بەپێی ڕاگەیەندراوی حکومەت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پڕۆژەیەکی کارەبا لە پیرەمەگرون بە بڕی 127 ملیۆن دینار جێبەجێدەکرێت

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كاره‌بای سلێمانی رایدەگەیەنێت، “به‌بڕی زیاتر له‌ (127) ملیۆن دینار پڕۆژه‌یه‌كی كاره‌با له‌سنووری ناحیەی پیرەمەگرون جێبه‌جێده‌كرێت”. له‌چوارچێوه‌ی…
Total
0
Share