نرخی نەوتی خاوی برێنت لە خوار 70 دۆلارەوە یاری دەكات

هەرچەندە نرخی نەوتی خاوی برێنت ڕۆژی ڕابردوو 70 دۆلاری تێپەڕاند، بەڵام جارێكی دیكە گەڕاوەتەوە خوار ئەو نرخەوە و لە یاری كردن بەردەوامە.

بۆ ئەمڕۆ سێشەممە 9ی ئازار، لەكاتی بڵاوكردنەوەی ئەم هەواڵە، یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بەرامبەرە بە 68 دۆلار و 64 سەنت.

هەروەها یەك بەرمیل نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەكساس بەرامبەرە بە 65 دۆلار و 35 سەنت.

پاش ئەوەی نرخی نەوتی خاوی برێنت لە سەرووی 70 دۆلارەوە دابەزییەوە بۆ 67 دۆلار، ئەمڕۆ جارێكی دیكە بەرزبوونەوەی بەخۆیەو بینیوە، ئاژانسی ڕۆیتەرز هۆكاری ئەو بەرزبوونەوەیە بۆ پێشبینییەكان بۆ بوژاندنەوەی بازاڕی جیهان دەگەڕێنێتەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری گشتیی کەلوپەلی خۆراکی سلێمانی: هیچ بڕیارێکی زیادکردنی ماددەکانی بەشەخۆراکمان پێنەگەیشتووە

بەڕێوەبەری گشتیی کەلوپەلی خۆراکی سلێمانی، رایگەیاند، “هیچ بڕیارێکی زیادکردنی ماددەکانی بەشەخۆراکمان پێنەگەیشتووە”. کامەران فەتاح، بەڕێوەبەری گشتیی کەلوپەلی خۆراکی…
Total
0
Share