تاران: هیچ وتوێژێكمان لەگەڵ واشنتندا نییە

سەعید خەتیب زادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران

وتەبێژ بەناوی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت، هیچ وتوێژێكی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆیان لەگەڵ ویلایەتە یەكگرتووەكاندا نییە.

سەعید خەتیب زادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ دووشەممە 8ی ئازار دەربارەی وتوێژەكانیان بەر لە گەڕانەوەی ئەمریكا بۆ ڕێككەوتنی ئەتۆمی وتی، سێ هەنگاومان دیاریكردووە، پابەندبوونی كۆتایی و جێبەجێكردنی كاریگەر و دواتریش گەڕانەوە بۆ ڕێككەوتنی ئەتۆمی، ئەم ڕێككەوتنە سەرجەم وردەكارییەكان لەخۆدەگرێت و پێویستیشە ئیدارەی ئێستای ئەمریكا لە ئاراستەی پێچەوانە بكشێتەوە و بگەڕێتەوە بۆ ڕێگای خێرا و جوڵەكردن بە ئاراستەی دروست.

خەتیب لەمیانەی كۆنگرەی ڕۆژنامەنوسی هەفتانەی خۆیدا ڕەخنەی لە ئەوروپا گرت دەربارەی ڕێككەوتنەكە و وتی، “ئەوروپا ئەركی خۆی جێبەجێنەكردووە، پاش كشانەوەی ئەمریكا لە ڕێككەوتنی ئەتۆمی، 11 پابەندیی دیاریكراوی پێشكەش بە ئێران كرد و پابەندی هیچیان نەبوو”.

دوپاتیشیكردەوە، پەیامی وڵاتەكەی ڕونە كە دیپلۆماسییەت ڕێگایەكی باشتر و كەم تێچووتر و وردترە.

دەربارەی پێشنیارەكەی ئەنتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمریكاش دەربارەی دۆزینەوەی شێوازێكی هەمەلایەن بە بەشداری ئێران دەربارەی پڕۆسەی ئاشتی لە ئەفغانستان، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی، “هیچ گفتوگۆیەكی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆمان لەگەڵ ویلایەتە یەكگرتووەكاندا نییە دەربارەی ڕێككەوتنی ئەتۆمی و هەر پرسێكی دیكە”.

خەتیب لەبارەی سەردانەكەی پاپا-ش بۆ عێراق دوا و وتی، سەردانێكی گرنگە لە بنەڕەتدا و هەڵوێستی مەرجەعیەتیشی بۆ سەقامگیری دۆخی بەر لە سەردانەكە بە باشی هەڵسەنگاند.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دواى ساڵانێك له‌ ناكۆكی.. سه‌رۆكی میسر و میری قه‌ته‌ر له‌ به‌غداد كۆبوونه‌وه‌

عه‌بدولفه‌تاح سیسی سه‌رۆكی میسر و ته‌میم بن حه‌مه‌د ئال سانى میری قه‌ته‌ر له‌ به‌غداد كۆبوونه‌وه‌. وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تیی میسر…
زیاتر ببینە

ئەحمەد شەرع داواکارییەکی مەزڵوم عەبدی رەتدەکاتەوە

تەلەفیزیۆنی رەسمیی سووریا بڵاویکردووەتەوە، سەرۆک کۆماری سووریا داواکارییەکی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکراتی رەتکردووەتەوە. تەلەفیزیۆنی رەسمیی سووریا ئاماژەی…
زیاتر ببینە

لە ڕوحوڵازەمەوە بۆ کوڕەکەی پێشنوێژی ورمێ، ئەو کوڕانەی ڕێگەیان لە باوکیان جیاکردەوە

ڕوحوڵازەم، ڕۆژنامەنووسی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی تا ئەوکاتەش لەسێدارەدرا ناوی لەگەڵ باوکیدا محەمەد عەلی زەم گرێدرابوو، کە دەکاتە باوکی ئەو…
Total
0
Share