سەرۆکی هەرێمی کوردستان وەڵامی بانگەوازەکەی مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراقی دایەوە بۆ گفتوگۆی نیشتمانی لەسەر کێشە و ناوکۆکییەکان.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا ڕایگەیاند، ” پشتیوانی له بانگه‌وازی سه‌رۆک وه‌زیران به‌ڕێز کازمی ده‌که‌م بۆ گفتوگۆی نیشتمانیی نێوان لایه‌نه ناکۆکه‌کانی عێراق و گفتوگۆیه‌کی نیشتمانیی ڕاسته‌قینه‌ی قووڵ بۆ ڕێککه‌وتنی یه‌کجاری و چاره‌سه‌رکردنی ڕیشه‌ییی کێشه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی فیدراڵی به‌پێی ده‌ستوور”.
پشتیوانی له بانگه‌وازی سه‌رۆک وه‌زیران به‌ڕێز کازمی ده‌که‌م بۆ گفتوگۆی نیشتمانیی نێوان لایه‌نه ناکۆکه‌کانی عێراق و گفتوگۆیه‌کی نیشتمانیی ڕاسته‌قینه‌ی قووڵ بۆ ڕێککه‌وتنی یه‌کجاری و چاره‌سه‌رکردنی ڕیشه‌ییی کێشه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی فیدراڵی به‌پێی ده‌ستوور.
— Nechirvan Barzani (@IKRPresident) March 8, 2021
هەر ئەمڕۆ 8ی ئازار، مستەفا كازمی داوای گفتوگۆی نیشتمانییانەی لە هەموو لایەنەكان كرد و ڕایگەیاند، “داوا لە لایەنەكان دەكەم گفتوگۆیەكی نیشتمانییەی قووڵ و گشتگیر بكرێت و یەكڕیزی نیشتمانیی پتەوبكرێت و هێزەكانی ئۆپوزسیۆن بێنە ناو گفتوگۆیەكی ڕاشكاوانەوە.”