پەیامی سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەت بۆ ڕۆژی جیهانیی ژنان

ئەمڕۆ 8ی ئازار (8ی مارس) وەک ڕۆژی ژنان لە جیهاندا دیاریکراوە، بەو بۆنەیەوە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان پەیامی پیرۆزباییان بۆ ژنانی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و جەخت لە پاڵپشتیی بەردەوامی ژنان دەکەنەوە.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە ژنانی کوردستان و جیهان دەکات و ڕایگەیاند، ” له تێكۆشانياندا بۆ‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى چه‌وسانه‌وه‌ و نايه‌كسانى و نادادوه‌رى، هه‌موو پشتگيرييه‌كم بۆ ئافره‌تانى كوردستان دووپات ده‌كه‌مه‌وه‌”.

هەروەها مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی 8ی مارسەوە ڕایگەیاند، ” گەرمترین پیرۆزبایی لە ئافرەتانی کوردستان و جیهان دەکەم. بە پێزانینەوە لە خەبات و تێکۆشانی ئافرەتانی کوردستان دەڕوانین لە پێناو یەکسانیی و دادپەروەری کۆمەڵایەتیدا”.

مەسرور بارزانی دەڵێت، ” ەشداریی ئافرەتانی کوردستان، لە بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کوردستان و ڕووبەڕووبوونەوەی ستەم و داگیرکاریدا، مایەی شانازییە و ئافرەتانی کوردستان، هەمیشە نموونەی قوربانیدان و خۆڕاگری و داکۆکیکردن بوون لە مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان”.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکردووە  کە حکومەتی هەرێمی کوردستان، پابەندبوونی خۆی بە ڕووبەڕووبوونەوەی هەر جیاکارییەکی ڕەگەزی و پەراوێزخستنی رۆڵی ئافرەتان، دووپات دەکاتەوە. پشتیوانیی لە ڕۆڵی کارا و شایستەی ئافرەتانی کوردستان دەکەین لە بوارە جیاکانی کۆمەڵگە و دامەزراوەکانی حکومەتدا، لە چوارچێوەی داکۆکیکردنمان لە مافەکانی مرۆڤ بە گشتی و مافەکانی ئافرەتان بە تایبەتی، بە ئاراستەی بنبڕکردنی تووندوتیژی و چەسپاندنی بنەماکانی یەکسانیی و لێبوردەیی لە ناو خێزان و کۆمەڵگەدا.

بابەتی پێشتر

نرخی نەوت 70 دۆلاری تێپەڕاند

بابەتی دواتر

نرخی دۆلار بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share