هاتوچۆی سۆران شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە و دەڵێت، لەسەر رێگای جووتسایدی زانکۆ کامێرای هاتوچۆ جێگیردەکرێت.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران رایگەیاند، ئاگاداری شۆفێران دەکەینەوە لە هەفتەی داهاتوودا لەسەر رێگای جووتسایدی زانکۆ تاوەکو باڵەخانەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، کامێرای چاودێریی جێگیردەکرێت.
ئاماژەی بەوەشداوە، خێرایی رێگاپێدراو لە جووتسایدەکەدا بریتییە لە 60 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا و بڕیارە لە رۆژی یەکشەمەدا کامێرای چاودێریی لەسەر رێگاکە بخرێتەکار.