چەند قاچاخچیەکی کورد لە ئیتاڵیا دەستگیرکران

پۆلسی ئیتاڵیا 7 کوردی دەستگیرکرد کە تۆمەتی قاچاخچییەتیان دراوەتە پاڵ و بەوە تۆمەتبارکراون خەڵکیان لە هەرێمی کوردستانەوە ڕاکێشاوە بۆ ئیتاڵیا.

بەپێی زانیارییەکانی دەزگای لوتکە میدیای ئیتاڵیا لەسەر زاری چەند بەرپرسێکی دادوەرییەوە بڵاویانکردەوە، دوێنێ هەینی 5ی ئازار، پۆلیسی ئیتاڵیا گرووپێکی لە باکووری وڵات دەستگیرکردووە کە کوردی باشووری کوردستان بوون و یارمەتی کوردی دانیشتووی باشووری کوردستانیان داوە بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی نایاسایی بگەنە وڵاتانی ئەوروپا.

پۆلیسی ئیتاڵیا ئاشکرایکردووە، ئەو گرووپە بە چەند شێوەیەک یارمەتی کوردانی باشووری کوردستانیان داوە بۆ ئەوەی بگەنە وڵاتانی ئەوروپا، لەوانەش دابینکردنی دۆکیومێنتی ساختە بۆیان لە بەرامبەر وەرگرتنی بڕێکی زۆر پارەدا.

لە ئۆپەراسیۆنەکەی هێزەکانی پۆلیسی ئیتاڵیا 7 هاوڵاتیی کورد لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراون، پێنج کەسیان گوێزراونەتەوە بۆ زیندان و دووانیشیان لە ماڵەکانیان دەستبەسەرن.

یەکێک لەو کەسانەی دەستگیرکراوە پەیوەندی هەبووە لەگەڵ کەسێکی سوری کە رۆڵی لە هێرشەکەی رۆژی 15ی ئەیلولی 2017 لە لەندەن هەبوو کە تێیدا 30 کەس برینداربوون.

بابەتی پێشتر

ڕێکخەرانی ئۆڵۆمپیادی 2020 لەبارەی هاندەرانەوە بڕیارێکی قورس دەدەن

بابەتی دواتر

دەرعا.. بەهۆی بۆمبێكی چێندراوەوە كە لە پاكەتێكی شیرینیدا دانرابوو ژمارەیەك منداڵ بریندار بوون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راپۆرتێک: گروپێکی ناو تاڵیبان بە نهێنی هەوڵی دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل دەدەن

راپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی ئیسرائیلی ئاشکرای دەکات بزووتنەوەی تاڵیبان بە هەڵوێستەکانیدا بەرامبەر دەوڵەتی ئیسرائیل چووەتەوە و هەوڵی باشکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵی…
Total
0
Share