سلێمانی.. کەسێک کە دزی لە چەند مارکێت و دەرمانخانەیەک کردبوو دەستگیرکرا

پۆلیسی سلێمانی ئاشکرایکرد، گەنجێکیان دەستگیرکردووە کە دزی لە چەند مارکێتێک و دەرمانخانەیەک کردووە و 10 تاوانی دزی ئەنجامداوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا نێردراوە تێیدا هاتووە، ” پۆلیسی سلێمانی زانیاری پێگەیشت لەبارەی تۆمەتبارێكەوە كە لەناو شاری سلێمانی سۆپەرماركێت و دەرمانخانەكان دەبڕێت ، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو دوای كۆكردنەوەی زانیاری و زانینی شوێنی تۆمەتبار توانرا لەلایەن نوسینگەی كوردساتی نەهێشتنی تاوانەوە دەستگیربكرێت كە زیاتر لە 10 تاوانی دزیكردنی لە سوپەرماركێت و دەرمانخانەكان ئەنجامداوە “.

لەئێستادا تۆمەتبار (ر ، ك ، ع ) لەدایكبوی 1996 بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوە لەلایەن پۆلیسەوە لەگەڵیدا بەردەوامە .

بابەتی پێشتر

ئاستی هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا لەم هەفتەیەدا بەرزبووەتەوە

بابەتی دواتر

لیمان بۆ نوبل: بایرن و دۆرتمۆند لەبیرکە، یانەیەکی دیکە بدۆزرەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: کۆبونەوەکەی دوکان سەلمێنەری ئەوە بوو کە لەگەڵ یەکڕیزی نێو ماڵی کورد و هەڵگرتنی بەرپرسیارێتییداین

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ کونسوڵی گشتی فەرەنسا لە هەرێم رایگەیاند، کۆبوونەوەکەی دوکان سەلمێنەری ئەو راستییە بوو…
Total
0
Share