كرێكارانی خانەنشینبوو موچەیان پێدەدرێت

حكومەتی عێراق، بۆ ماوەی سێ مانگ موچە دەدات بە كرێكارانی خانەنشینبوو.

عادل ڕكابی، وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی عێراق، فەرمانیكرد بە خەرجكردنی بڕی 100 هەزار دینار بۆ هەر كرێكارێك كە خانەنشین بووبێت.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی وەزیری كار كە ئەمڕۆ هەینی 5ی ئازار بڵاوكراوەتەوە، “ئەنجومەنی كارگێڕیی سندوقی بیمە و خانەنشینیی كرێكاران، لە دوا كۆبوونەوەیدا بڕیاریداوە پاداشتێك بەبڕی 100 هەزار دینار بۆ هەر كرێكارێكی خانەنشینبوو خەرج بكرێت.”

ڕاگەیەندراوەكە ئاشكرایكردووە كە ئەمڕۆ هەینی وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی عێراق، فەرمانیكردووە پارەكان بەسەر كرێكارانی خانەنشینبوودا دابەش بكرێن.

ڕوونیشیكردووەتەوە كە پاداشتەكە بۆ ماوەی سێ مانگ بەسەر ئەو كرێكارانەدا دابەش دەكرێت، تا ئەو كاتەی پرۆژەیاسای خانەنشینی و بیمەی كۆمەڵایەتیی كرێكاران پەسەند دەكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆك فراكسیۆنێك: كورد پێشنیارەكانمانی بۆ چارەسەری كێشەی پشكی هەرێم ڕەتكردەوە

سەرۆكی فراكسیۆنی بەدر ڕایدەگەیەنێت، فراكسیۆنەكەیان چەند پێشنیارێكیان خستووەتەڕوو بۆ چارەسەری كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان بەغداد و هەولێر دەربارەی پشكی…
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم: خشتەی مووچە ئامادەیە و چاوەڕێی گەیشتنی پارەکەین

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم ئاشکرایدەکات، هەموو ئامادەکارییەکان کۆتاییهاتوون، خشتەی دابەشکردنی مووچە ئامادەیە و چاوەڕێن بەغداد پارەکە بنێرێت.…
Total
0
Share