200 دۆنم زەوى بە زەیتون و فستق دەچێندرێت

بە پاڵپشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان 200 دۆنم زەوى لە عێراق بە زەیتون و فستق دەچێندرێت.

وەزارەتى کشتوکاڵى عێراق بڵاویکردەوە، زەویی تەرخانکراو بۆ پرۆژەکە دەکەوێتە ناوچەى حەدیسە سەر بە پارێزگارى ئەنبار.

ئاماژەشیدا، پرۆژەکە لەلایەن فەرمانگەى دارستانەوە جێبەجێ دەکرێت بە پاڵپشتیی بەرنامەى گەشەپێدانى نەتەوە یەکگرتووەکان (UNDP).

لە پرۆژەکەدا زەیتوونى پڕ زەیت و فستقى حەلەبى دەچێندرێن، سەرەڕاى بونیادنانى فەرمانگەیەک، دامەزراندنى دوو سیستمى وزەى خۆر بە تواناى 37 کیلۆوات، هەڵکەندنى دوو بیر و دامەزراندنى سیستمى دڵۆپاندن بۆ نەمامەکان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پلاندانان رووپێوییەکی ئابوریی بۆ خێزانە عێراقییەکان دەکات و کوردستانیش دەگرێتەوە

وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند راپرسییەکی ئابوری و کۆمەڵایەتی بۆ خێزانەکانی عێراق دەستپێدەکەن و سەرجەم پارێزگاکان دەگرێتەوە بە هەرێمی…
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق لەبارەی بڕیاری دەستگیرکردنی ترەمپەوە ڕونکردنەوە دەدات

ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق لەبارەی بەڕێوەچوونی دۆسیەی دەستگیرکردنی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، دۆسیەکە…
Total
0
Share