کەرکوک.. لە هێرشێکی داعشدا ژمارەیەک لە هێزە ئەمنییەکان کوژران و برینداربوون

درەنگانی شەوی ڕابردوو هەینی 5ی شوبات، چەکدارانی داعش هێرشیانکردە سەر خاڵێکی پشکنینی هێزە عێراقییەکان و بەهۆیەوە سێ پۆلیس کوژران و برینداربوون.

سەرچاوە ئەمنییە عێراقییەکان ئاشکرایانکرد، هێرشەکە لە خاڵێکی پشکنینی ناوچەی داقوقی سەربە پارێزگای کەرکوک ڕوویداوە و بەهۆیەوە پۆلیسێک کوژراوە و دووانی دیکە برینداربوون.

لەئەنجامی هێرشی چەکدارانی داعشدا پێکدادان لەنێوان هێزە ئەمنییە عێراقییەکانی ئەو خاڵی پشکنینە و چەکدارانی داعشدا ڕوویداوە و توانراوە چەکدارانی داعش لە ناوچەکە دوربخرێنەوە.

هەر لە داوی چەند کاتژمێرێک لە ناحیەی ڕەشادی باشوری ڕۆژائاوای کەرکوک جەکدارانی داعش هێرشێکی دیکەیان ئەنجامدا و بەهۆی پێکدادانی نێوان هێزە ئەمنییەکان و چەکدارانی داعش شەش ئەندامی هێزە ئەمنییەکان برینداربوون.

ئەم هێرشانەی داعش دوای ئەوە هات کە لە هەمان شەودا هەوڵی تیرۆرکردنی فەرماندەی هێزە ئاسمانییەکانی عێراق سەمیر مالیکی درابوو لە بەغداد، بەڵام توانرا ئەو بۆمبە چێنراوانەی لە نزیک ماڵەکەیدا دانرابوون پوچەڵ بکرێنەوە.

بابەتی پێشتر

خشتە و کاتی یارییەکانی ئەمڕۆ، شەممە بەکاتی هەرێمی کوردستان

بابەتی دواتر

ئیدارەی نوێی ئەمریكا لە یەكەم پەیوەندی تەلەفۆنیدا هەڕەشە لە چین دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share