پاپای ڤاتیكان: دەبێت بچینە ناو خەڵك و گوێ لە خواستەكانیان بگرین

كەمێك لەمەوبەر، پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیكان بە سەردانێك گەیشتە کڵێسای “سەیدە نەجات” لە بەغداد و لە ڕێوڕەسمێكدا لەگەڵ كرستتیانەكاندا كۆبووە و وتارێكی پێشكەشكرد.

لە وتارەكەیدا لە كڵێسای سەیدە نەجات، پاپای ڤاتیكان ڕوو لە گەلانی عێراق وتی، “سوپاسی خودا دەكەم بۆ ئەوەی كە توانیم ئێوە ببینم و چاوم پێتان بكەوێت. ئێوە ساڵانێكە ڕوبەڕووی جەنگ و چەوساندنەوە دەبنەوە.”

ڕاشیگەیاند، “ڕاستە كارەكانی ئێمە كارگێڕین، بەڵام ناكرێت زۆربەی كاتەكان لە ئۆفیسدا بین و لەپشتی مێزەوە دابنیشین، بەڵكو دەبێت بچینە ناو خەڵك و گوێ لە خواستەكانیان بگرین.”

داواشی لە كریستیانەكان و خەڵك كرد دوور نەكەونەوە لە گەل و خەڵك و كەسوكارەكانیان و هەمیشە گەلی خودا بن و وتی، “قەشەكان سوپاستان دەكەم كە لە خەڵكەوە نزیكن و بەو شێوەیە ماونەتەوە.”

لە درێژەی وتارەكەیدا پاپای ڤاتیكان داوای دووركەوتنەوەی لە توندوتیژی كرد و جەختیكردەوە كە توندوتیژی و خوێنڕێژی لەگەڵ بنەماكانی ئاییندا یەكناگرنەوە و وتی، “سبەی لە ئور چاوم بە خەڵك دەكەوێت و پەیامی ئاشتی و خۆشەویستی خودا دەگەیەنین بە هەمووان. هیوادارم پەیڕەوكارانی ئایینەكانی تریش سەرفرازبن.”

ڕاشیگەیاند، “من زۆر بیر لە گەنجان دەكەمەوە و ئەوان سامانێكی نەبڕاوەی داهاتوون و دەبێت پەرە بە تواناكانیان بدرێت و كار بۆ بەدیهێنانی خەونەكانیان بدرێت و یارمەتی بدرێن. بەساڵاچووانیش مایەی خێرن و دەبێت مافی هاوڵاتییان دەستەبەر بكرێن.”

بابەتی پێشتر

پاپا: پێویستە جیاوازییەکان بکەین بە سەرچاوەی تێگەیشتن لە یەکتری و گەشەپێدانی کۆمەڵگە

بابەتی دواتر

هەرێمی كوردستان.. 269 كەسی تر توشی كۆرۆنا بوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share