دژەتیرۆر دەستگیركردنی یەكێك لە ئەنجامدەرانی هێرشەكەی هەولێر ڕادەگەیەنێت

تۆمەتبارە دەستگیركراوەكە

دژەتیرۆری هەرێم دەستگیركردنی یەكێك لە تۆمەتبارانی ئەنجامدەری هێرشەكەی مانگی ڕابردووی سەر هەولێر ڕادەگەیەنێت.

بەڕێوبەرایەتی گشتیی دژە تیرۆری هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە 3ی ئازار ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا هاتووە، ‏‎دوای یٔەوەی شەوی 15ی شوباتی ڕابردوو هێرشێکی موشەکی کرایەسەر شاری هەولێر و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، کە ژمارەیان 14 مووشەک بوو و بووە هۆی گیانلەدەستدانی بەڵێندەرێکی بیانی و هاوڵاتییەکی عێراقی و برینداربوونی پێنج سەربازی یٔەمریکی و دوو هاوڵاتیی سڤیل، هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان، دەستبەجێ دەستیان بە لێکۆڵینەوەیەکی ورد کرد.

دەشڵێت، لەسەرەتادا، ئەو کیایەی هەڵگری ڕۆکێتەکان بوو دۆزرایەوە و سەرەداوی باش بە دەست هێزە ئەمنییەکان کەوت. لە ئەنجامدا دەرکەوت چوار کەس ئەنجامدەری سەرەکیی هێرشە تیرۆریستییەکە بوون، کە توانرا یەکێك لە ئەنجامدەرە سەرەکییەکانی هێرشەکە بەناوی (حەیدەر حەمزە عەباس مستەفا بەیاتی) دەستگیربکرێت کە دانی بە تاوانەکەی نا و باسی لە چۆنیەتی ئەنجامدانی هێرشەکە کرد.

ڕونیشیدەكاتەوە، لە دوای هاوبەشکردنی ئەنجامی لێکۆڵینەوە لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکانی حکومەتی فیدراڵ و هاوپەیمانان، ئەنجامدەرێکی دیکەی هێرشەکە لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی حکومەتی فیدراڵ دەستگیرکرا. دوو تاوانباری دیکەش ماون کە هەوڵ و بەدواداچوونەکان بەردەوامن بۆ دەستگیرکردنیان.

(حەیدەر حەمزە بەیاتی) لە دانپێدانانەکەیدا بە وردەکارییەوە باس لە چۆنیەتی ئامادەکارییەکان و ئەنجامدانی هێرشەکە دەکات.

شەوی دووشەممە 15ی شوبات، 14 موشەك لە شاری هەولێر كەوتنەخوارەوە. ژمارەیەك لە موشەكەكان فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێریان كردە ئامانج و موشەكێكی تریان بەسەر فڕۆكەخانەكەدا تێپەڕی.

موشەكێك لە گەڕەكی وەزیرانی شاری هەولێر و دانەیەكی تریشیان لە نزیك نازستی كەوتەخوارەوە. چەند هاوڵاتییەك و كەسێكی بیانی بەهۆی موشەكبارانەكەوە گیانیان لەدەستدا و برینداربوون، زیانی مادییش بەر شەقامەكان و ماڵ و ئۆتۆمبیلی هاوڵاتییان گەیشت.

بابەتی پێشتر

تەندروستیی عێراق: 1.7 ملیۆن ڤاكسینی دیكە لەماوەی 10 ڕۆژدا دەگات

بابەتی دواتر

مەترسیدارترین ژنە سیخوڕەكانی جیهان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمریکا و ئیسرائیل نیگەرانن لە یاسای بەتاواندانانی ئاساییکردنەوەی پەیوەندیی عێراق لەگەڵ ئیسرائیل

  هەردوو وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا و ئیسرائیل نیگەرانییان لە پەسەندکردنی یاسای بەتاواندانانی ئاساییکردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل لەلایەن ئەنجومەنی…
زیاتر ببینە

زانکۆی سلێمانی: بەهەوڵی بافڵ جەلال تاڵەبانی دەست بە دابەشکردنی دەرماڵەی خوێندکاران دەکرێت

دابەشکردنی دەرماڵەی خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی ئەمڕۆ یەکشەممە دەستپێدەکات یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سلێمانیش ڕایگەیاند، بەهەوڵی بافڵ جەلال تاڵەبانی بووە.…
Total
0
Share