پێچەوانەی لامەركەزییەتە.. ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی بڕیارێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ڕه‌تده‌كاته‌وه‌

وەزارەتی ناوخۆ بڕیاری پێچەوانەی پرسی لامەرکەزی پارێزگاکان دەرکردووە

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بڕیارێكی وەزارەتی ناوخۆ تایبەت بە گواستنەوەی دەسەڵاتی مۆڵەتی باڵەخانەکان و راستاندنی نوسراوەکان لە سلێمانییەوە بۆ ھەولێر ڕەتدەکاتەوە و بە پێچەوانەی پرسی لامەرکەزی ناویدەبات.

ئازاد محەمەد ئەمین، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ چوارشەممە 3ی ئازار بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، وەزارەتی ناوخۆی ھەرێم بڕیارێکی دەرکردووە تایبەت بە دڵنیابوون لە مەرجەکانی سەلامەتی و بەرگری شارستانی لە باڵەخانە نوێیەكان بەرلەوەی مۆڵەت وەربگرن، بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەیەک پێكهێنراوە كە سەرجەم ئەندامەكانی لە ھەولێر-ن و بەهۆیەوە دەبێت ئەوانەی دەیانەوێت مۆڵەت وەربگرن سەردانی ئەو لیژنەیە بکەن.

وتیشی، “وەكو ئەنجومەنی پارێزگا بە ھەموو شێوەیەک ئەو بڕیارە ڕەتدەکەنەوە، چونکە بڕیارەکە بێمتمانەیی حکومەتی ھەرێمە بە دەزگا ھەڵبژێردراوەکان”.

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دوپاتیشیكردەوە، بڕیارەكە دژ بە سیستمی لامەرکەزی کارگێڕی و دارایی كە لایەنە پێكهێنەرەكانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم جەختیان لەسەر كردووەتەوە.

بابەتی پێشتر

كازمی: هێرشكردنەسەر بنكە سەربازییەكان هیچ بیانویەك هەڵناگرێت

بابەتی دواتر

تەندروستیی عێراق: 1.7 ملیۆن ڤاكسینی دیكە لەماوەی 10 ڕۆژدا دەگات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share