مێسی لە پاریس بەدوای خانودا دەگەڕێت

مێسی ئەستێرەی بەرشلۆنە لە پاریس بۆ خانو دەگەڕێت

ڕۆژنامەنوسێکی ناوداری ئیسپانی سوپرایز ئاشکرادەکات و داهاتووی لیۆ مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی لە بەرشلۆنە دەخاتە گومانەوە.

ئیدواردۆ ئیندا، ڕۆژنامەوانی ناوداری ئیسپانیا و سەرنوسەری ماڵپەڕی “ئۆکەی دیاریۆ” لە پڕۆگرامێکی نوێی “ئیل شیرینگیتۆ” بە هاندەرانی تۆپی پێی بەرشلۆنە و خولی ئیسپانیای ڕاگەیاندووە، کە لیۆ میسی ئەفسانەی یانە کەتەلۆنیەکە لە ڕێگەی لێپرسراوی کارەکانیەوە دەستی بە گەڕانکردووە بۆ خانویەک لە شاری پاریس.

تاوەکو ئێستا مێسی داهاتووی لەگەڵ یانەی بەرشلۆنە یەکلایی نەکردووەتەوە، جەمسەرەکان لە چاوەڕوانی هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێدان بۆ یەکلاییبوونەوەی داهاتووی یاریزانەکە.

ئیدواردۆ ئیندا، ڕۆژنامەنوسی ناوداری ئیسپانیا

یانەکانی پاریس سانت جێرمان و مانچستەر سیتی لەو یانانەن کە خواستیان لەسەر گواستنەوەی لیۆ مێسی نیشانداوە، یاریزانەکە لە تەمەنی 33 ساڵیدا کێشەی لەگەڵ ئیدارەی پێشووی یانە و چەند بابەتێکی دیکەدا هەیە، سێ کاندیدی سەرەکی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی بارسا بەڵێنی چارەسەرکردنی کێشەکانیانداوە، بەڵام هەندێک لە میدیاکاران پێیان وایە، تەنها لاپۆرتا دەتوانێت یاریزانەکە لە بارسا بهێڵێتەوە و لە ئەگەری هەڵبژاردنی فۆنت یان فریکسا، مێسی ڕوودەکاتە یەکێک لە یانەکانی پاریس یان مان سیتی.

بابەتی پێشتر

توركیا هەوڵی كڕینی فەوجێكی دیكەی ئێس-400 دەدات

بابەتی دواتر

عێراق.. سێ تاوانباری تیرۆر لەسێدارەدران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share