چەند موشەكێك ئاڕاستەی بنكەی ئاسمانیی “عەین ئەسەد” كران لە ئەنبار

بەیانیی ئەمڕۆ، ژمارەیەك موشەك ئاڕاستەی بنكەی ئاسمانیی “عەین ئەسەد” كران لە پارێزگای ئەنبار.

بەگوێرەی هەواڵی چەند میدیاییەكی عێراقی كە پشتیان بە چەند سەرچاوەیەكی ئەمنی بەستووە، بەیانی ئەمڕۆ چەند موشەكێك ئاڕاستەی بنكەی ئاسمانیی “عەین ئەسەد” كران لە ئەنبار.

ئاژانسی هەواڵی عێراقی كە میدیای فەرمیی حكومەتی عێراقە لە هەواڵێكی بەپەلەیدا ئاماژەی بەوەكردووە، “ژمارەی ئەو موشەكانەی ئاڕاستەی بنكەی ئاسمانیی عەین ئەسەد كراون 10 موشەكن”.

ئەو بنكە ئاسمانییەی لە ئەنبار بە ئامانج كراوە، هێزەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی بۆ شەڕی داعشی تێدایە و تا ئێستا زیانەكانی هێرشەكەش ئاشكرا نەكراون.

سەبارەت بەو هێرشانە، واین مارۆتۆ، وتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش لە تویتەر نوسیویەتی، “نزیكی كاتژمێر 7:20 خولەكی ئەم بەیانییە، 10 موشەك بنكەی سەربازیی عێراقیی بنكەی عەین ئەسەدیان كردە ئامانج، كە هێزەكانی هاوپەیمانان لەوێدان”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، “هێزە عێراقییەكان سەرقاڵی لێكۆڵینەوەن، هەر زانیارییەك هەبێت دەیخەینەڕوو”.

بابەتی پێشتر

فەڕەنسا: داعش بە بەهێزییەوە لە عێراق دەركەوتووەتەوە

بابەتی دواتر

مەسرور بارزانی: لەگەڵ کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکانی ڤاکسیندا لەپەیوەندیداین بۆ دابینکردنی بڕی تەواو بۆ هەرێم

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share