نرخی نەوت بەهۆی پێشبینییەکان بۆ زیادبوونی خواست لەسەری بەرزبووەوە

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا ئەمڕۆ چوارشەممە 3ی ئازار بەرزبووەوە بەهۆی هیواکان بۆ زیادبوونی خواست لەسەری دوای هەڵمەتەکانی کوتان و ڤاکسینی دژی کۆرۆنا لە ئەمریکا، لەگەڵئەوەشدا هیچ گرەنتییەک لەبارەی ئاستی خستنەڕووی نەوت لەلایەن ئۆپیک پڵەسەوە نییە لەکاتێکدا پێشتر ڕایانگەیاندووە کە ئاستی هەناردەکردن بەرزدەکەنەوە.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕی نەوتی جیهانیدا بەبڕی 29 سەنت و ڕێژەی %0.46 بەرزبووەوە و نرخەکەی گەیشتە 62.99 دۆلار.

هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس بەبڕی 18 سەنت و ڕێژەی %0.3 بەرزبووەوە و نرخەکەی گەیشتە 59.93 دۆلار.

هەدوو جۆرەکەی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی ئاسیادا بەرەبەیانی ئەمڕۆ دابەزینی بەخۆوەبینیوە.

شیکەرەوەکان دەڵێن بوژانەوەی نرخی نەوت و زیادبوونی خواست لەسەری دەگەڕێتەوە بۆ دابەشکردنی ڤاکسینەکانی دژی کۆرۆنا.

لەگەڵ ئەوەشدا یەکێکی دیکە لە پاڵپشتییەکانی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ لێدوانی جۆ بایدن کە دوێنێ سێشەممە ڕایگەیاند، ئەمریکا لە مانگی ئایاردا دەبێتە خاوەنی ڤاکسینی تەواو بۆ هەموو ئەمریکییەک.

بابەتی پێشتر

ڕوسیا منداڵەكانی خۆی لە سوریا و عێراقەوە دەگەڕێنێتەوە وڵاتەكەی

بابەتی دواتر

فەڕەنسا: داعش بە بەهێزییەوە لە عێراق دەركەوتووەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆلار زیاتر بەرزبووەوە

نرخی دراوە بیانییەكان بۆ ئەمڕۆ شەممە 3ی نیسان لە بازاڕەكانی هەرێم بڵاوکرایەوە و، بەراورد بە ڕۆژی پێنجشەممە نرخی…
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

ئەمڕۆ دووشەممە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی. نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە دوایین…
Total
0
Share