پەیامنێرانی بێ سنوور داوایەكی یاسایی دژی بن سەلمان تۆماردەكات

محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە

ڕێكخراوی (پەیامنێرانی بێ سنوور) داوایەكی یاسایی ڕادەستی داواكاری گشتیی ئەڵمانیا كرد دژ بە شازادەی جێنشینی سعودیە لەپای كوژرانی جەمال خاشقچی ڕۆژنامەنوس، كە بە تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی ناویبردووە.

ڕێكخراوەكە ئەمڕۆ سێشەممە 2ی ئازار بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ داوا یاساییەكەی لە ئەڵمانیا پێشكەشكردووە كە تایبەتە بە تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی، دەرهەق بە محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە و تۆمەتباریدەكات بە بەرپرسیاری كوژرانی جەمال خاشقچی، ڕۆژنامەنوسی سعودی و بەندكردنی نزیكەی 30 ڕۆژنامەنوسی دیكە.

لقی ئەڵمانیای ڕێكخراوەكە دەڵێت، شازادەی سعودییە گومانلێكراوە بەوەی بەرپرسی سەرەكی بێت لە كوشتنی خاشقچی.

هەروەك داواش لە داواكاری گشتیی ئەڵمانیا دەكات لێكۆڵینەوەی فەرمی لەو تاوانە بكات، كە جگە لە بن سەلمان ناوی چوار گەورە بەرپرسی دیكەی سعودییە وەك تۆمەتبار هاتووە.

پەیامنیرانی بێ سنوور لە داواكارییەكەیدا پشت بە “بنەمای دادوەریی جیهانی” دەبەستێت كە جەخت دەكاتەوە لەوەی نابێت تاوانكاران هیچ پەناگەیەكیان لە هیچ جێگایەكدا هەبێت. نوسینگەی داواكاری گشتیی لە ئەڵمانیا بەدواداچوون بۆ تاوانی لەو جۆرە دەكات بەپێی یاسای تاوانی نێودەوڵەتی كە لە ساڵی 2002ەوە چووەتە بواری جێبەجێكردنەوە.

لە 2ی تشرینی یەكەمی ساڵی 2018 جەمال خاشقچی ڕۆژنامەنوسی بەرهەڵستكاری سعودی بە مەبەستی مامەڵەی هاوسەرگیریەكەی سەردانی كۆنسوڵخانەی وڵاتەكەی لە ئیستەنبوڵ كرد، بەڵام هەر لەوێ كوژرا.

حكومەتی سعودیە سەرەتا نكۆڵی لەوەكرد، كە ئەو ڕۆژنامەنوسە لەناو كۆنسوڵخانەكەیدا كوژرابێت، بەڵام دواتر باسی لەوەكرد، ژمارەیەك كارمەندی هەواڵگری بەبێ فەرمانی سەرووی خۆیان ئەو كارەیان كردووە.

س: DW

بابەتی پێشتر

وەزارەتی تەندروستی ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی کۆرۆنای بڵاوکردەوە

بابەتی دواتر
سەفین

سەفین کانەبی دەستی لە کارکێشایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حزبوڵڵا هەڵبژاردنی دۆڕاند

جیاكردنەوەی دەنگەكانی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی لوبنان دەستیپێكرد و بەپێی ئەنجامە بەراییەكان حزبوڵڵا شكستیهێناوە. حزبوڵڵای لوبنانی یەكێكە لە ڕەوتە سەرەكییەكانی…
Total
0
Share