قائیمقامییەتی سلێمانی: لە مانگی ڕابردوودا دەست بەسەر 397 پارچە دەرمان و حەپی جۆراوجۆردا گیراوە

قائیمقامییەتی سلێمانی ئەمڕۆ سێشەممە 2ی ئازار ئاماری کار و چالاکییەکانی لیژنەکانی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە لە ماوەی مانگی ڕابردوودا دەستبەسەر 397 پارچە دەرمان و فریاگوزاری تەندروستی و حەپدا گیراوە.

لە ڕاگەیەنراوێکدا قائیمقامییەتی سلێمانی  ڕایگەیاند، “لیژنه‌ی سه‌لامه‌تی كرێكار لە مانگی ڕابردوودا سه‌ردانی (134) كارگه‌ و كۆمیانیا و شوێنكاریان كردووه‌ و به‌دواداچوونه‌كانیان له‌ڕووی  ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی كرێكار له‌كاتی كاركردن و شوێنی مانه‌وه‌یان و سه‌رجه‌م مه‌رج و ڕێنماییه‌كانی دیكه‌ی كاركردن  كردووه‌ كه‌ پێویسته‌ خاوه‌ن شوێنه‌كانی كاركردن پابه‌ندبن پێوه‌ی”.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، “له‌لا‌یه‌ن لیژنه‌ی سه‌لامه‌تیی كرێكاری قائیمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه‌، ڕێنماییه‌كانی كاركردن و سه‌لامه‌تی له‌كاتی كاركردندا به‌ زیاتر له‌ 2.850 كرێكار دراوە”.

بەپێی ڕاگەیەنراوەکەی قائیمقامییەت، “لە مانگی ڕابردوودا ده‌ستیان به‌سه‌ر 336 پارچه‌ ده‌رمان و  فریاگوزارییه‌ ته‌ندروستییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان، 61 پارچە حه‌پی جۆراوجۆر، 23 مه‌ڵهه‌م، 29 ده‌رزی و 10 نۆرماڵ سلین له‌یه‌كه‌ی ته‌ندروستییه‌كان گرتووه‌، هه‌روه‌ها له‌ چیشتخانه‌ی شوێنه‌كاندا ده‌ست به‌سه‌ر 119 كیلۆگرام خوارده‌مه‌نی خراپ ماوه‌به‌سه‌رچوو له‌گه‌ڵ 24 مه‌نجه‌ڵ و سینی و هه‌ندێ پێداویستی دیكه‌ی ژه‌نگكردودا گرتووه‌ ‌له‌ ئاماده‌كردنی خواردمه‌نییدا به‌كارده‌هێنرێت”.

سه‌باره‌ت به‌ پابه‌ندبوون به‌ ڕێنماییه‌ ته‌ندروستیه‌كان له‌ چێشتخانه‌ و ئه‌و خوارده‌مه‌نییه‌ی له‌ كارگه‌كاندا بۆ كرێكاره‌كان ئاماده‌ ده‌كرێت، تەلار عەلی، نوێنەری وەزارەتی کار لە لیژنەی سەلامەتی کرێکار وتی: “به‌شێك له‌ چێشتخانه‌ی كارگه‌كان پابه‌ندن به‌ مه‌رج و ڕێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و به‌شێكی كه‌میشیان سه‌رپێچی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، بۆیه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ی سه‌لامه‌تی كرێكارانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه‌‌ سه‌رپێچیكاران ڕوبه‌ڕووی ڕێكاره‌ یاساییه‌كان ده‌كرێنه‌وه‌”.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا فەرمانێکی قائیمقامییەت هاتووە کە دەڵێت، “له‌مانگی داهاتوه‌وه‌‌  پێویسته‌ سه‌رجه‌م شوێنه‌كان گرێبه‌ستی كاركردن له‌گه‌ڵ كرێكاره‌كان ئه‌نجام بدات، هه‌ر شوێنێكیش گرێبه‌ستی نێوان شوێنه‌كه‌ و كرێكاره‌كانی نه‌بێت، له‌لایه‌ن قائیمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه‌ ڕوبه‌ڕووی ڕێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه”.

بابەتی پێشتر

تۆتنهام بڕیاریداوە و سەرۆکی ڕیاڵ مەدرید خۆشحاڵە

بابەتی دواتر

ئەمریكا: بەهۆی سزادانی حوسییەكانەوە 80%ی خەڵكی یەمەن دەناڵێنن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share