ئەمریكا داوای هەڵوەشاندنەوەی هێزێكی سەر بە شازادەی جێنشینی سعودیە دەكات

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، داوا لە سعودیە دەكات ڕێوشوێن بگرێتەبەر بۆ زیان نەگەیاندن بە ئۆپۆزسیۆن و هێزی بەرپەرچدانەوەی خێرا هەڵبوەشێنێتەوە كە سەر بە محەمەد بن سەلمانە.

نێد پرایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند، “داوامان لە سعودیە كردووە هێزی بەرپەرچدانەوەی خێرا هەڵبوەشێنێتەوە كە ڕاستەوخۆ سەر بە محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینە.”

وتیشی، “داواكارین سعودیە چاكسازی لە دامەزراوە و سیستمی خۆیدا بكات و ڕێكار دابنێت بۆ ڕاگرتنی تەواوەتی و یەكجارەكی ئەو چالاكییانەی لەدژی ئۆپۆزسیۆن دەكرێن.”

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا دەڵێت، “بەبێ هیچ شتێكی گومانهێنەوە ئەوەمان ڕوونكردەوە كە كوشتنی جەمال خاشقچی بەشێوازێكی وەحشیگەرانە ڕەفتارێكی قبوڵكراون نییە، بەنیازین هەرواش بەردەوام بین لەسەر ئەو بۆچوونەمان.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی خراپبوونی تەندروستیی باوکیەوە شازادەی جێنشینی سعودیە سەردانەکەی بۆ ژاپۆن دواخست

وتەبێژی حکومەتی ژاپۆن رایگەیاند، محەمەدی کوڕی سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە سەردانەکەی بۆ ژاپۆن بەهۆی خراپبوونی دۆخی تەندروستیی باوکییەوە…
Total
0
Share