ئەمریكا لە ئێران بێئومێد بووە

كۆشكی سپیی ئەمریكا ڕایگەیاندووە، واشنتن “بێئومێد بووە” بەهۆی ڕەتكردنەوەی دانوستانە نافەرمییەكان لەلایەن ئێرانەوە، سەبارەت بە پرسی ڕێككەوتنی ئەتۆمی.

جین ساكی، وتەبێژی كۆشكی سپی ئەمشەو 28ی شوبات ڕایگەیاندووە، “ئەمریكا بێئومێد بوو لە ڕەتكردنەوەی دانوستانە نافەرمییەكان لەبارەی ڕێككەوتنی ئەتۆمی”.

وتەبێژەكەی كۆشكی سپی ئاماژەی بەوەشكردووە، “ئەمریكا هێشتا ئامادەی بگەڕێتەوە نێو دانوستانە دێپلۆماسییەكان”.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، وڵاتەكەی لەگەڵ گروپی “5+1” ڕاوێژ دەكات بۆ دۆزینەوەی ڕێگایەك بۆ دانوستان كردن لەبارەی كێشەی ئێرانەوە.

ئەوەش لەكاتێكدایە، ئێوارەی ئەمڕۆ ئێران بە فەرمی پێشنیازە ئەوروپییەكەی ڕەتكردەوە بۆ گرێدانی كۆبوونەوەیەك لەگەڵ وڵاتانی “4+1” بە بەشداریی ئەمریكا.

بابەتی پێشتر

حوسییەکان لە ژێر ناوی شمشێرەکەی ئیمامی عەلیدا هێرشیانکردە سەر پایتەختی سعودییە

بابەتی دواتر

شیفێڵد یونایتد 0-2 لیڤەرپوڵ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share