دوای بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆیەکی پەیامنێری یەکێک لە کەناڵە فەرەنسییەکان کە بە زیرەکی دەستکرد دروستکراوە، کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان گرتە ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە کە بە زیرەکی دەستکرد دروستکراوە، کە تێیدا دەردەکەوێت پەیامنێری کەناڵی لایڤ24 هەواڵی ئەنجامدانی کودەتا بەسەر ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا دەگوازێتەوە.
ڤیدیۆکە بەشێوەیەک لە راستەقینە چووە، سەرۆکی یەکێک لە وڵاتە ئەفریقییەکان هەواڵەکە بە راستەقینە وەردەگرێت و بەخێرایی پەیوەندی بە ماکرۆنەوە دەکات و لە هەواڵی دەپرسێت.
دوای بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆکە بە خێرایی، بە فەرمانی ماکرۆن گرتە ڤیدیۆکە سڕایەوە.