مەلا عەلی کەڵەک ڕایگەیاند، ئەو ئامادەیە دیبەیت لەگەڵ مەریوان هەڵەبجەیی بکات و چەندینجار دوعاشی بۆ کردووە بچێتە بەهەشتەوە.
مەلا عەلی لە نوسینێکدا ئەمڕۆ 28 ی شوبات ڕایگەیاند، “من ئامادەم بەبێ دوو دڵی دیبەیت لەگەڵ مەریوان هەڵەبجەیی بکەم، پێم ناخۆشە لەو هەموو کۆمێنتانەی کە لە لایڤەکانی مەریوان هەڵەبجەییدا دەنوسرێت کەسێک نییە ئامۆژگاری بکات، من دڵنیام ئاگر بە ئاو دەکوژێتەوە نەک ئاگر بە ئاگر”.
مەلا عەلی کەڵەک نوسیویەتی، “تەحەدای ئەو مەلایانەش دەکەم کە کاتێک مەریوان هەڵەبجەیی دەردەکەوێت سوکایەتی پێدەکەن، چونکە ئێمە لە هەرکاتێک زیاتر پێویستمان بە بانگوازی نەرم و نیان هەیە”.
ئەو مامۆستا ئاینییە جارێکی دیکە دوعای بۆ مەریوان هەڵەبجەیی کردووە و دەڵێت “داواکارم لە خودا نوری ئیمان بخاتە دڵی ئەم پیاوەوە”.