توشبوون و مردن بە كۆرۆنا لە هەرێم هەڵكشا

97 توشبوو چاكبوونەتەوە

وەزارەتی تەندروستی توشبوونی 199 كەسی دیكە بە كۆرۆنا ڕادەگەیەنێت و شەش توشبووش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ئەمڕۆ پێنجشەممە 25ی شوبات ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی تایبەت بە كۆرۆنای بڵاوكردەوە و دەڵێت، لەو ماوەیەدا پێنج هەزار و 183 پشكنینی نوێ ئەنجامدراوە و لەو ژمارەیە 199 توشبووی نوێ تۆماركراون.

بەپێی ئامارەكە هەر لەو ماوەیەدا 97 توشبوو چاكبوونەتەوە.

گیان لەدەستدان بەهۆی نەخۆشییەكە زیادیكردووە و لەو ماوەیە شەش توشبوو گیانیان لەدەستداوە.

كۆی گشتی توشبووانی كۆرۆنا لە هەرێم گەیشتە 108 هەزار و 437 توشبوو لەو ژمارەیە 103 هەزار و 252 توشبوو چاكبوونەتەوە و سێ هەزار و 519 توشبوو گیانیان لەدەستداوە، وەك ئەوەی لە ئامارەكەدا هاتووە.

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆرۆنا.. ژمارەی چاكبوونەوە لە جیهاندا 27 ملیۆن كەسی تێپەڕاند

ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان دوای توشبوونیان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕاندووه‌ و چاكبوونه‌ته‌وه‌،…
Total
0
Share