لە 10%ی كارەكانی ئۆتۆبانی بابان لە سلێمانی تەواوبووە

وەزیری شارەوانی هەرێم دەڵێت، كاركردن لە شەقامی 100 مەتریی سلێمانی بەردەوامە و تائێستا نزیكەی 10%ی كارەكانی تەواوكراون.

ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم ئەمڕۆ پێنجشەممە 25ی شوبات وتی، كاركردن لە شەقامی 100 مەتریی سلێمانی (ئۆتۆبانی بابان) بەردەوامە و بەگوێرەی خشتەی بەرەوپێشچوونی كارەكان، تائێستا نزیكەی 10%ی كارەكانی جێبەجێكراون و سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانیش بەردەوام چاودێریی كارەكانی ئەو پرۆژە گرنگ و ستراتیژییەی سلێمانی دەكات.

وتیشی، “تۆپۆگرافیای ئەو شوێنەی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی لێ جێبەجێ دەكرێت، تۆپۆگرافیایەكی تارادەیەك سەختە و هێشتا كاركردن لێی لە قۆناغی خۆڵكاری و بڕین و پڕكردنەوە و جێبەجێكردنی كارە كۆنكرێتییەكاندایە”.

ساسان عەونی لەبارەی كاریگەرییەكانی كەشوهەوای باراناوی و بەفربارین لەسەر پرۆسەی بەڕێوەچوونی كارەكانی شەقامەكەش ئەوەی خستەڕوو، ئەو چوار مانگەی كە وەرزی زستان بوو، بەهۆی باران و بەفر و سەختی كەشوهەواوە تارادەیەك بەربەست لەبەردەم زیاتر بەرەوپێشچوونی كارەكان دروست بوو، لەگەڵ خۆشبوونی كەشوهەوادا لە وەرزی داهاتووەوە كارەكانی تەواوكردنی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی بەشێوەیەكی باشتر بەرەوپێش دەچن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم: چاوەڕوانی بەغدادین بۆ ناردنی مووچە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، وەزارەتەکە ئامادەکاریی تەواوی کردووە بۆ ناردنی داهاتی نانەوتی و چاوەڕوانن بەغداد، ئاگاداریان…
Total
0
Share