چرۆ حەمەشەریف: پێشبینیدەکەین سبەینێ دەنگ بە پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بدرێت

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، “پێشبینیدەکەین لە کۆبوونەوەی سبەینێی ئەنجومەنی نوێنەران دەنگ بە پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بدرێت”.

چرۆ حەمەشەریف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرجەم لایەنە ناڕازییەکان بۆ تێپەڕاندنی پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە ئەنجامداوە”.

وتیشی، “سەرجەم لایەنەکان بەڵێنی ئەوەیان داوە کە دژایەتیی پڕۆژەیاساکە نەکەن، پێشبینیدەکەین سبەینێ لە دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا تێبپەڕێندرێت”.

بە تێپەڕاندنی پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لە ئەنجومەنی نوێنەران، پارێزگاکە بە رەسمی دەبێتە 19یەمین پارێزگای عێراق.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەبارەی پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراک روونکردنەوە دەدرێت

بەڕێوەبەرایەتیی رێکخستنی پسوڵەی خۆراکی سلێمانی، لەبارەی پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراک روونکردنەوە دەدات بەڕێوەبەرایەتیی رێکخستنی پسوڵەی خۆراکی سلێمانی، بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share