ئێران جۆری ئەو موشەكە ئاشكرادەكات كە سلێمانی و موهەندس-ی كوشت

لیوا محەمەد باقری، فەرماندەی ئەركانی ئێران ڕایگەیاند، “ئەو موشەكەی كە ئەمریكا قاسم سلێمانی و ئەبو مەهدی موهەندس و هاوڕێكانیانی لەڕێگەیەوە پێكا، موشەكێكی ئاسایی نەبوو.”

ڕوونیشیكردەوە، “موشەكەكە لە جۆرێكی تایبەتە بە تێكشكاندنی زرێپۆش و وا دروستكراوە پۆڵای 30 سانتیمەتر ئەستوور ببڕێت، بۆیە بەو شێوەیە سلێمانی و موهەندس و هاوڕێكانیانی پارچە پارچە كرد.”

باقری لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیانووە، “قاسم سلێمانی میوانێكی بیانی بووە و بە بانگێشتی فەرمیی سەرۆكوەزیرانی عێراق چووەتە عێراق و پەیامێكی پێبوو بۆ سعودیە، هەروەك لەڕێگەی فڕۆكەیەكی مەدەنییەوە گەیشتبووە عێراق و سەردانەكەی ئاشكرا و ڕاگەیەندراو بوو.”

بە وتەی باقری، ئەوانە وادەكەن كە تیرۆركردنی سلێمانی، پێشێلكردنی سەروەریی عێراق و مافە دیپلۆماتییەكان بێت و وتی، “تیرۆركردنی قاسم سلێمانی تیرۆری نێودەوڵەتی و تاوانێكە كە خوودی ئەمریكا دانی پێدا ناوە، لەو تاوانەشدا بنكەكانی ئەمریكا لە سعودیە و قەتەڕ و ئیمارات و بەحرەین یارمەتیدەر بوون و ئەوان زانیاریی هەواڵگرییان دا بە ئەمریكا.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەردۆغان و پوتن پەيوەندييەكى تەلەفۆنييان ئەنجامدا

له‌میانی په‌یوه‌ندییەكی‌ ته‌له‌فۆنیدا، ئه‌ردۆغان و پوتن، تاووتوێی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی قه‌باره‌ی بازرگانیی نێوان وڵاتەكانیان كرد، لەگەل پێشهاته‌كانی هه‌ریه‌ك له‌…
زیاتر ببینە

ئەمریكا: ئەگەری هەیە لە چەند هەفتەی داهاتوودا ئێران ببێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمی

 وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ئاشكرایكرد، گەر ئێران بەردەوامبێت لە پێشێلكردنی ڕێككەوتنی ئەتۆمی ڕەنگە لەماوەی چەند هەفتەی داهاتوودا ببێتە خاوەنی…
Total
0
Share