ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردوو.. ژمارەی توشبوون و مردن بە كۆرۆنا لە هەرێم زیادیان كردووە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 176 كەسی نوێ تووشی كۆرۆنا بوون، سێ كەسیش بە هەمان هۆكار مردوون.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكدا لەبارەی ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی پەتای كۆرۆنا، ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی شوبات ڕایگەیاند، “لە هەرێمی كوردستان 176 كەسی نوێ تووشی كۆرۆنا بوون، زۆرترین ژمارەی توشبوونیش لە پارێزگای هەولێر بووە كە 77 كەس توشبوون”.

لەبارەی مردن بە كۆرۆنا وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ئاشكرایكردووە، “لەو ماوەیەدا سێ توشبووی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان گیانیان لەدەستداوە كە یەك كەسیان لە پارێزگای هەولێر و دووانیشیان لە پارێزگای دهۆك بوون”.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی تەندروستی، ژمارەی ئەو كەسانەی لە ماوەی 24 كاتژمێردا چاكبوونەتەوە، بریتییە لە 77 كەس.

وردەكاریی توشبوون و مردن و چاكبوونەوەی كۆرۆنا لە هەرێم..

بابەتی پێشتر

لیرەی توركی بەرامبەر دۆلار دابەزینێكی زۆری بەخۆیەوە بینیوە

بابەتی دواتر

هەولێر.. لەسەر ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل شەڕەتەقە لەنێوان دوو دراوسێ دروست بووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رێگایەكی سەرەكی دادەخرێت

رێگایەكی سەرەكی لە زاخۆ دادەخرێت و هاتوچۆی سنوورەكە داوا لە شۆفێران دەكات تا تەواوبوونی كارەكان رێگای پێشوو بەكاربهێنن.…
Total
0
Share