وەزیری پێشمەرگە داوادەكات دابینكردنی موچە لەلایەن ئه‌مریكاوە ته‌واوی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بگرێته‌وه.
شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه ئەمڕۆ سێشەممە 23ی شوبات داوایكرد، موچە و شایستە داراییەکانی ئه‌مریكا سه‌رجه‌م هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بگرێته‌وه، به‌جۆرێك ڕه‌چاوی یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری له دابه‌شكردنی موچه‌دا هه‌بێت بۆ سەرجەم هێزەکان بەبێ جیاوازی.
هەروەك داوای به‌رده‌وامبوون و فراوانی هاوكارییه‌كانی كرد.
ئەو داواكارییەی شۆڕش ئیسماعیل ئەمڕۆ لەمیانەی كۆبوونەوەیدا بوو لەگەڵ وه‌فدێكی باڵای ڕاوێژكارانی سه‌ربازی ئه‌مریكا هەریەك لە كۆلۆنێل ڤۆرهیس، به‌رپرسی نوسینگه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئه‌منی له عێراق و كۆلۆنێل جولیات، به‌رپرسی نوسینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان و وه‌فدێكی یاوه‌ریان.
بەپێی ڕاگەیەنراوێكی وەزارەتی پێشمەرگە، کۆڵونێڵ ڤۆڕهێس، به‌ڵینی دا به‌زوویی كار به‌و داوایه ده‌كه‌ن و دوای دیراسه‌كردنی خۆیان ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی به‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دهگهێیننهوه و، وتیشی، “له‌خه‌می ژیان و گوزه‌رانی پێشمه‌رگه تێده‌گه‌ین و به جددی كار بۆ باشكردنیان ده‌كه‌ین”.
دەربارەی داعش-یش وه‌فدی باڵای سه‌ربازی ئه‌مریكا ئاشكرایانكرد، له‌ئێستادا مه‌ترسیه‌كانی داعش و “گروپه تیرۆریستیه‌كانی تر” له فراوانبووندایه، ده‌خوازێت به‌زوویی ڕێگریان لێبكرێت.