حکومەتی عێراق بەشێک لە پارەی جوتیارانی هەرێمی کوردستانی ڕەوانەکرد

حکومەتی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە 22ی شوبات بەشێک لە پارەی جوتیارانی هەرێمی کوردستانی نارد کە شایستەکانی ساڵانی (2014، 2015، 2016)ی جوتیارانە تاوەکو ئێستا خەرجنەکرابوو.

لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا، ڕێبوار کەریم ئەندامی پەرلەمانی عێراق وتی، “ئێستا بڕی 268 ملیار دینار لە وەزارەتی بازرگانیی عێراقەوە ڕەوانەی هەرێمی کوردستان کراوە و ئەوە نیوەی ئەو بڕە پایەیە کە شایستەی جوتیارانە و فەوتاوە”.

وتیشی، “ئەو بڕە پارەیە شایستەکانی ساڵانی 2014، 2015 و 2016ەیە و جوتیاران لەم قۆناغەدا نیوەی شایستەکانیان وەردەگرن و بۆ نیوەکەی دیکەشی ئێمە هەوڵەکانمان بەردەوام دەبێت تاوەکو بتوانین لەلایەن حکومەتی عێراقەوە ڕەزامەندی لەسەر بدرێت”.

ئەمە لەکاتێکدایە شایستە داراییەکانی ئەو ساڵانەی جوتیاران لەلایەن حکومەتی عێراقەوە ڕەوانە نەکراوە و دوای چەند جارێک داواکردنی شایستەکانیان حکومەتی عێراق ڕەتیکردەوە بینێرێت، بەڵام شایستەکانی ساڵی ڕابردوو تاوەکو ئێستا بە چەند جارێک ڕەوانە کراوە.

بابەتی پێشتر

هەولێر.. بریندارێكی هێرشە موشەكییەكە گیانی لەدەستدا

بابەتی دواتر

ئێران وەڵامی تۆمەتەكان دەربارەی هێرشە موشەكییەكەی هەولێر دەداتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سه‌در و عامری كۆبوونه‌وه‌

ڕێبەری ڕەوتی سەدر و سەرۆكی هاوپەیمانیی فەتح له‌ حه‌نانه‌ كۆبوونه‌وه‌. به‌پێی هه‌واڵی میدیا عێراقییه‌كان، ئه‌مڕۆ هه‌ریه‌ك له‌ موقته‌دا…
Total
0
Share