ئەلباب.. تەقینەوەی بارهەڵگرێك دەیان كەسی كردە قوربانی

بارهه‌ڵگرێكی بۆمبڕێژكراو له‌ ئەلباب تەقییەوە و بەهۆیەوە 15 كەسی مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ستدا و 50ی تریش برینداربوون.

ئەمڕۆ 6ی تشرینی یەكەم، لە شارۆچكه‌ی ئەلباب كە لەلایەن توركیا و گرووپە چەكدارە هاوپەیمانەكانییەوە داگیركراوە، بارهه‌ڵگرێكی بۆمبڕێژكراو ته‌قییه‌وه‌.
بە گوێرەی سەرچاوەكانی هەواڵ لە ڕۆژئاوای كوردستان و سوریا و “ئاژانسی هەواڵی ئانادۆڵو”ی توركی، تەقینەوەكە بووەتەهۆی گیانلەدەستدانی 15 كەس و برینداربوونی 50 كەسی تر.
بە گوێرەی “ئاژانسی هاوار نیوز” دوابەدوای تەقینەوەكە، بەشێك لە دانیشتووانی شاری ئەلباب خۆپیشاندانیان كردووە “لە دژی توركیا و گرووپە تیرۆرستە هاوپەیمانەكانی، خۆپیشاندەران خراپبوونی دۆخی ئەمنیی ناوچەكەیان خستووەتە ئەستۆی ئەوان.”
ئاژانسەكە ئاشكرایكردووە، “بەمدواییانە ڕووداوەكانی كوشتن و ڕفاندن و سەرانە وەرگرتن لە ئەلباب و ناوچەكانی تری ژێر دەسەڵاتی توركیا و گرووپە تیرۆرستییەكان زیادیكردووە و ئەو ناوچانە ڕوبەڕووی گۆڕینی دیمۆگرافی بوونەتەوە.”



بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ناتانیاهۆ: لەگەڵ ترەمپ دەتوانین دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرەو باشترببەین

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بەر لە گەشتەکەی بۆ واشنتن رایگەیاند، بەهۆی بڕیارەکانیانەوە دۆخی رۆژهەڵات ناوەڕاست گۆڕدراوە، بەڵام…
زیاتر ببینە

وۆڵ ستریت جۆرناڵ: پێش دەستپێکردنی جەنگ ترەمپ پێیوابوو ئێران پێش داخستنی گەرووی هورمز خۆی ڕادەستدەکات

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی ئاماژەی بەوەکردووە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پێیوابوو ئێران پێش داخستنی گەرووی هورمز خۆی…
Total
0
Share