خاچی سوور بانگەوازی کۆکردنەوەی 100 ملیۆن دۆلار بۆ مەغریب دەکات

خاچی سوور لە بانگەوازێکی جیهانیدا داوای زیاتر لە 100 ملیۆن دۆلاری کرد بۆ ئەوەی هاوکارییە زۆر پێویستەکان بۆ زیانلێکەوتووانی مەغریب دابینبکەن، ئەوەش دوای چەند ڕۆژێک لە بوومەلەرزەیەکی بەهێز کە زیاتر لە دوو هەزار و 800 کەس لەو وڵاتە بەهۆیەوە گیانیان لەدەستدا.

کارۆلین هۆڵت بەڕێوەبەری کارەسات و کەشوهەوا و قەیرانەکان لە رێکخراوی خاچی سووری نێودەوڵەتی رایگەیاند، ” دەمانەوێت نزیکەی 112 ملیۆن دۆلار کۆبکەینەوە بۆئەوەی بتوانین لەم کاتەدا پێداویستییە سەرەتاییەکان وەک کەرەستەی تەندروستی و فریاگوزاری، ئاو، لەگەڵ شوێنی حەوانەوە بۆ زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکەی مەغریب دابینبکەین”.

لای خۆیانەوە تیمە فریاگوزارییەکانی بەریتانیا و قەتەر و ئیسپانیا و ئیمارات هاوکاریی حکومەتی مەغریب دەکەن لە گەڕان و پشکنین بۆ دۆزینەوەی ئەو کەسانەی کەوتوونەتە ژێر داروپەردوی بینا رووخاوەکان، لەلایەکی ترەوە بەپێی ئامارێکی دەستەی لێکۆڵینەوەی جیۆلۆجی ئەمریکا زیانەکانی ئەو بوومەلەرزەیە لە نێوان 7 بۆ 10 ملیار دۆلار دایە.

بابەتی پێشتر

بکوژی  سێ هاوڵاتییەکەی قەڵادزێ دەستگیرکرا

بابەتی دواتر

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران لەبارەی کێشەی ئاو_ەوە دەستیپێکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەندێك بە سووكایەتیكردن بە ئەردۆغان لێكدەدرێتەوە و بەهۆیەوە ژنە پێشكەشكارێك سزادەدرێت

سەدەف كەباش ژنە میدیاكاری تورك بەتۆمەتی “سووكایەتیكردن بە سەرۆك” زیندانیدەكرێت. هەینیی ڕابردوو لەكاتی پێشكەشكردنی پرۆگرامە تەلەڤیزیۆنییەكەیدا بەشێوەیەكی ڕاستەوخۆ…
Total
0
Share