سەرۆککۆماری عێراق و ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی كۆبوونەوە

لە كۆبوونەوەیەكدا لە بەغداد، سەرۆككۆماری عێراق و ئەمیری كۆمەڵ گۆڕانکارییە ئەمنی و ئابوری و سیاسییەکانی عێراق و کوردستان و ناوچەکەیان تاووتوێكرد.

لە ڕاگەیەندراوێكدا سەرۆكایەتیی كۆماری عێراق ڕایگەیاندووە، بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق ئەمڕۆ سێشەممە 6ی تشرینی یەكەم لە بەغداد پێشوازیکرد لە عەلی باپیر، ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان و سەبارەت بە گرنگترین گۆڕانکارییە ئەمنی و ئابوری و سیاسییەکانی عێراق و کوردستان و ناوچەکە گفتوگۆیانکرد.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، “لە كۆبوونەوەكەدا جەختکرایەوە لە گرنگی گفتوگۆ و دیاڵوگی جدی لەنێوان سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی عێراق و کوردستان و پێویستی چارەسەرکردنی کێشە و قەیرانەکان و گەیشتن بە رێگاچارەی گونجاو و ھێنانەدی خۆشگوزاری و ئارامی بۆ گشت ھاووڵاتییان”.

سەرۆكایەتیی كۆماری عێراق ئەوەشی خستوەتەڕوو، “لە بەشێکی دیکەی كۆبوونەوەكەدا دووپاتکرایەوە لە پێویستی چارەسەرکردنی کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان ھەردوو حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی لە سەر بنەمای دەستوور و یاسا، بەتایبەتی پرسی موچەی موچەخۆران و بژێوی ژیانی خەڵک و پاراستنی مافی ھاوڵاتییانی عێراق و ھەرێمی کوردستان بێ جیاوازی”.

كۆبوونەوەی ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی لەپاش ئەوە دێت، عەبدولستار مەجید، سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵ شەوی ڕابردوو سێشەممە 5ی تشرینی یەكەم لە فەیسبووك ڕاگەیاند، “بە سەرۆکایەتیی مامۆستا عەلی باپیر، شاندێکی باڵای کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان گەیشتە شاری بەغداد و بڕیارە چەندین دیدار و کۆبوونەوەی گرنگ ئەنجامبدەن”.

بابەتی پێشتر

ترەمپ لە بایەخی كۆرۆنای كەمكردەوە

بابەتی دواتر

ئەلباب.. تەقینەوەی بارهەڵگرێك دەیان كەسی كردە قوربانی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بومەلەرزەیەک بەغدادی هەژاند

بەرەبەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک شاری بەغدادی هەژاند و هیچ زیانێکی گیانی و ماددی بەدواوە نەبوو. وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share