نێچیرڤان بارزانی هۆشداری دەدات لە دۆخی ئێستای عێراق

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پێشتر ڕونبووەتەوە بەهۆی نەمانی شەراکەتەوە دۆخی عێراق وێران بوو و داعش زۆرشوێنی عێراقی داگیرکرد، ئێستاش هەوڵ دەدرێت شەراکەت نەمێنێت.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە وتارێکدا لە ڕۆژی شەهیدی عێراقیدا لە هەولێر ڕایگەیاند، “واقعی پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغداد بە دڵی ئێمە و هەندێک لایەنی شیعە نییە و ئەگەر شەراکەت نەبێت دۆخی عێراق لە ئێستا خراپتر دەبێت”.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، “هیچ هاوبەشییەکی نێوان شیعە و کورد بەبێ بوونی سونە تەواو نابێت و هەموو پەراوێزخستنێک زیاتر عێراق بەرەو هەڵدێر دەبات”.

نێچیرڤان بارزانی ڕاشیگەیاند، “پێشکەوتنی هەرێم دەبێت دڵی هەموو عێراقییەک خۆشبکات، چونکە پێشکەوتنی هەرێم یانی پێشکەوتنی بەشێک لە عێراق و هەرێم بەشێکە لە عێراقی فیدراڵ”.

سەرۆکی هەرێم وتی، “خوای گەورە سامانێکی زۆری بە عێراقییەکان بەخشیووە، بەڵام ناکۆکی سیاسی هەمیشە وایکردووە عێراقییەکان لە ناخۆشیدا بژین و سود لەو سامانە وەرنەگرن”.

لە کۆتاییدا نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوەکرد، “هۆشداری دەدەین لە پەراوێزخستنی لایەنەکانی عێراق و ئەگەر هەر لایەنێک پەراوێز بخرێت ئەوا دۆخەکە لە ئێستا زیاتر خراپتر دەبێت”.

بابەتی پێشتر

ناتۆ: زیادكردنی هێزەكانمان لە عێراق لەسەر داوای حكومەتی عێراقە

بابەتی دواتر

ئارتێتا لەبارەی ئۆدیگاردەوە هەڵوێستی ئارسیناڵ ئاشکرادەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان: لە زووترین کاتدا تیروپشک بۆ ئەو کەسانە دەکرێت کە فۆڕمی یەکەی نیشتەجێبوونی کرێنشینانیان پڕکردووەتەوە

سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان رایگەیاند، دوای ئەوەی پێداچوونەوە بە لیستی ناوی ئەو کەسانەدا دەکرێت کە فۆڕمی یەکەی نیشتەجێبوونی کرێنشینانیان…
زیاتر ببینە

سزادراوێک لە هەولێر گیانیلەدەستدا

سزادراوێکی چاکسازیی گەورانی هەولێر بە ناوی ئەسعەد ئەحمەد شێروانی گیانیلەدەستدا، کەسوکارەکەی دەڵێن، بەهۆی کەمتەرخەمییەوە گیانیلەدەستداوە. کەسوکاری ئەو سزادراوە…
Total
0
Share