فەتلاوی لەبارەی بودجەوە داوایەك ئاڕاستەی لایەنەكان دەكات

حەنان فەتلاوی، سەرۆكی بزووتنەوەی “ئیرادە” داوا لە لایەنە سیاسییەكانی عێراق دەكات ناكۆكییەكانیان بەلاوە بنێن و بەپەلە بودجەی 2021 پەسەند بكەن.

لە تویتێكدا كە ئەمڕۆ یەكشەممە 21ی شوبات بڵاویكردەوە، حەنان فەتلاوی، سەرۆكی بزووتنەوەی “ئیرادە” ڕایگەیاند، “ساڵی 2020مان بەبێ بودجە بەڕێكرد و ئێستاش نزیكدەبینەوە لە كۆتایی چارەگی یەكەمی ساڵی 2021 و هێشتا وڵات بەبێ بودجەیە.”

سەرۆكی بزووتنەوەی “ئیرادە” نووسیویەتیشی، “پێویستە هێزە سیاسییەكان ناكۆكییەكان تێبپەڕێنن و پەلەبكەن لە پەسەندكردنی پرۆژەیاسای بودجەی ئەمساڵ، چونكە زۆر توێژ هەن بە پەرۆشییەوە چاوەڕوانی ئەوەن.”

وتەكانی حەنان فەتلاوی لەبارەی بودجەوە لەكاتێكدان، ئاماژەكان بۆ ئەوە دەڕۆن لەم هەفتەیەدا پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021ی عێراق بخرێتە دەنگدانەوە و پەسەندبكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. بڕیار رەشید: هەوڵەكانمان بۆ چارەسەركردنی گرفتەكانی تایبەت بە بەشەخۆراك و ئاردی هاوڵاتییان بەردەوامە

پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، هەوڵەكانمان بۆ چارەسەركردنی گرفتەكانی تایبەت بە بەشەخۆراك و ئاردی هاوڵاتییان…
Total
0
Share