وەزارەتی تەندروستی: پێنج حاڵەتی زنجیرە نوێیەکەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمارکرا

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە ئەو پێنج کەسەی پێشتر گومانیان لێدەکرا توشی جۆرە نوێیەکەی کۆرۆنا بووبن ئەنجامی پشکنینەکانیان دەریخستووە کە توشبووی ئەو ڤایرۆسەن.

دکتۆر ئاسۆ حەوێزی بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “پێنج حاڵەتی جۆرە نوێیەکەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە و ئەو پێنج کەسەش پێشتر گومانیان لەسەر هەبووە کە توشبووبن”.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، “گومان دەکەین حاڵەتی زۆر زیاتریش لە هەرێمی کوردستان هەبێت”.

سەبارەت بە پشکنینەکان کە ئایا لە هەرێمی کوردستان دەکرێ؟ دکتۆر ئاسۆ حەوێزی دەڵێت، “پشکنینەکانی ئەم جۆرە نوێیەش لە ناو هەرێمی کوردستان دەکرێت و ئەو ئامێر و پشکنینانەی ئێمە لەبەردەستماندایە و دەیکەین لە هەموو عێراقدا بوونی نییە”.

بابەتی پێشتر

نرخی دراوە بیانییەکان

بابەتی دواتر

فەتلاوی لەبارەی بودجەوە داوایەك ئاڕاستەی لایەنەكان دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەخۆشخانە منداڵانی سلێمانی: گومان دەکەین هەوکردنی پەردەی مێشکی منداڵان زنجیرەیەکی تازەی ڤایرۆسی بێت

دکتۆر پشدەر عەبدوڵا بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی رایگەیاند، گومانمان هەیە ئەوەی ئێستا بڵاوبووەتەوە زنجیرەیەکی تازەی ڤایرۆسی هەوکردنی پەردەی…
Total
0
Share