وەزارەتی کۆچ هۆکاری دانەخستنی کەمپی ئاوارەکانی هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق هۆکاری دانەخستنی کەمپی ئاوارەکانی هەرێمی کوردستان ئاشکرا کرد و دەڵێت هۆکارەکەی بۆ ترس لە بەکارهێنانی نەهامەتییەکانی ئاوارەکان بۆ هەڵمەتی هەڵبژاردنەکان گەڕاندەوە.

لە لێدوانیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی فەرمی، ئەمڕۆ یەکشەممە 21ی شوبات کەریم نوری، بریکاری وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ڕایگەیاند، “وەزارەتەکەمان هەوڵدەدات سەرجەم کەمپەکانی ئاوارەکان دابخات و کۆتایی بە دۆسیەی ئاوارەکان لە عێراق بهێنێت و ئاوارەکان بگەڕێنەوە بۆ شوێنەکانی خۆیان”.

ئاماژەی بەوەشکردووە وەزارەتەکەیان بەرنامەی حکومەتی بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانی خۆیان جێبەجێکردووە و سەرکەوتووبووە لە داخستنی سەرجەم کەمپەکاندا جگە لە کەمپی ئاوارەکانی هەرێمی کوردستان کە چۆڵنەکراون.

ئاشکرایکرد، کەمپی ئاوارەکانی ناو هەرێمی کوردستان ژمارەیان 26 کەمپە و تاوەکو ئێستا دانەخراون بەهۆی ئەو ئاستەنگانەی لەبەردەم وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستاندایە.

ڕاشیگەیاند کە ترسیان لەوە هەیە کێشە و نەهامەتییەکانی ئاوارەکان بۆ هەڵمەتی هەڵبژاردنەکان بەکاربهێنرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامیەتی چەمچەماڵ بۆ هاوڵاتییان: لە کاتی پێویست پەیوەندی بکەن بەم ژمارانەوە

قائیمقامیەتی چەمچەماڵ، داوا لە هاوڵاتییان دەکات لەکاتی پێویست پەیوەندی بە بەڕێوەبەری ناحیەکان، تیمەکانی شارەوانی و سەنتەری هەماهەنگیی هاوبەشەوە…
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی: سێ کەس بەتۆمەتی دزیکردن و شکاندنی جامی حەوت ئۆتۆمبێل دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، مەفرەزەکانی نوسینگەی رۆژهەڵاتی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، سێ تۆمەتباریان دەستگیرکرد کە جامی حەوت ئۆتۆمبێلیان…
Total
0
Share