وەزارەتی تەندروستیی هەرێم: هیچ بڕیارێکی قەدەغەی هاتوچۆ نییە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ شەممە 20ی شوبات ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕەتیکردەوە کە هیچ بڕیارێک سەبارەت بە قەدەغەی هاتوچۆ لە هەرێمی کوردستان بڕیاری لێدرابێت.

لە ڕونکردنەوەیەکدا دکتۆر ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ” چەند پەیج و سایتێکی میدیایی بەناوی بەڕێز وەزیری تەندروستی هەواڵێکیان بڵاوکردۆتەوە گوایە قەدەغەی هاتووچۆ ڕادەگەیەنرێت، لێرەوە بۆ هاوڵاتیان و ڕای گشتی ڕوندەکەینەوە کە لێدوانی لەو جۆرە نەبووە و لە باری ئێستادا هیچ بڕیارێکی قەدەغەی هاتووچۆ نیە”.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی دەشڵێت کە هەر بڕیار و ڕێکارێکی نوێ هەبێت لەلایەن پەیجی فەرمی وەزارەت و وتەبێژەوە بە فەرمی ڕادەگەیەنرێت.

ئەمە لەکاتێکدایە بەهۆی مەترسییەکانی دووبارە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و هەروەها بڵاوبوونەوەی جۆرەنوێیەکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ناوەڕاست و باشووری عێراق وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان بڕیارە ڕێکاری نوێ بگرێتەبەر.

پیشتریش وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لەوبارەیەوە بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “لیژنەی باڵای ڕوبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا ڕێکاری توند دەگرێتەبەر بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی دووبارە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا هەروەها بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی جۆرە نوێیەکەی ئەو ڤایرۆسە‌ش لە هەرێم”.

بابەتی پێشتر

خشتە و کاتی یارییەکانی ئەمڕۆ، شەممە بەکاتی هەرێمی کوردستان

بابەتی دواتر

توركیا بۆ بەدەستهێنانی F-35 فشاردەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share