سۆڵشایەر دووردەخاتەوە؟ بەڕێوبەری یونایتد پەیوەندی بە پۆچتینۆوە کردووە

 

بەڕێوبەری جێبەجیکاری یانەی مانچستەر یونایتد، ئید ودوارد پەیوەندی ڕاستەوخۆی لەگەڵ ماوریسیۆ پۆچتینۆی ڕاهێنەری ئەرجەنتینی پێکهێناوە و بە دوور نازانرێت سۆڵشایەر لە پۆستەکەی دووربخاتەوە.

ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەریتانی ئاشکرایکردووە، لە دوای شکستی یانەی مانچستەر یونایتد بەرانبەر تۆتنهام بە ئەنجامی شەش گۆڵ بەرانبەر گۆڵێک، ئیدارەی یانە سوورە زەبەلاحەکە بۆچوونیان دەربارەی سۆڵشایەر گۆڕاوە و پێیان وایە یانەکەیان پێویستی بە ڕاهێنەرێکی گەورەترە، بەتایبەت کە شکستەکە بەرانبەر جوزێ مۆرینیۆی ڕاهێنەری پێشووی یانەکە بووە و چووەتە قاڵبی تۆڵە سەندنەوەیەکی سەرکەوتووەوە.

بەپێی سەرچاوەکە، ئید ودوارد و هاوکارانی پەیوەندیان بە ماوریسیۆ پۆچتینۆوە کردووە و داوایان لێکردووە هەڵوێستی خۆی بەرانبەر مانچستەر یونایتد دەرببڕێت، ڕاهێنەرەکەش وەڵامی ئەرێنی بووە و ودوارد و هاوکارانی داوایان لێکردووە بۆ هەر جموجۆڵێکی کتوپڕ ئامادەبێت.

سەرەڕای ئەوەی بەڕێوبەرانی ڕێد دێڤلز دوودڵن لە دوورخستنەوەی ڕاهێنەری ئێستا، بەڵام لە هەمان کاتدا هەنگاویان بۆ قایلکردنی پۆچتینۆ ناوە کە ئەوەش هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆ و جدییە لەسەر ڕاهێنەرە نەرویجییەکە.

هەنگاوەکانی بەڕێوبەرانی یونایتد دەریدەخات، لە حاڵەتی شکستهێناندا تاوەکو گواستنەوەکانی زستانە بە یەک گوژمە پڕۆسەی دوورخستنەوەی ڕاهێنەر و کڕینی ڕاهێنەری نوێ ئەنجامدەدرێت.

پۆچتینۆ ماوەی 11 مانگە پەیوەندی لەگەڵ یانەی تۆتنهام پچڕاندووە و لە کاری ڕاهێنان دوورکەوتووەتەوە، چەندینجار ڕایگەیاندووە، لە چاوەڕوانی ئۆفەری یانەیەکی گەورەدایە.

بابەتی پێشتر

ئەوەی ڕیاڵ مەدرید کردی (40) ساڵە ڕووینەداوە

بابەتی دواتر

ئارسیناڵ لە کۆتا ساتی گواستنەوەکاندا ئەتلەتیکۆ مەدریدی شۆک کردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share