دەمیرتاش لەسەر کوشتنی دیلەکانی لای پەکەکە قسەیکرد

هاوسەرۆکی پێشوی پارتی دیموکراتی گەلان، هەدەپە لەسەر کوشتنی دیلەکانی لای پەکەکە تویتی کرد و ڕایگەیاند، سەرکۆنەی ئەو ڕوداوە دەکات.

سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشوی هەدەپە لە تویتێکدا ئەمڕۆ 18 ی شوبات ڕایگەیاند، “کوژرانی 13  دیلەکەی ژێر دەستی پەکەکە سەرکۆنە دەکەم، هاوخەمی بۆ خێزانی کوژراوەکان دەردەبڕم و سەرەخۆشییان لێدەکەم، زۆر نیگەرانم لەوەی روویدا.”

دەمیرتاش ڕاشیگەیاندووە، ” خستەنە ئەستۆی بەرپرسیارییەتی ئەم تراژیدیایە بۆ سەر شانی هەدەپە و ئۆپۆزسیۆن کە بەهۆی ئۆپراسیۆنەکەوە بووە، خۆبێبەریکردنی پارتی دەسەڵاتە و ئەوەی دەبێت ڕوونکردنەوە بە گەل بدات و بەرپرسیارییەتییەکی هەڵبگرێت پارتی فەرمانڕەوایە”.

لە ئۆپەراسیۆنی سەر چیای گارەدا 13  دیلی سوپای تورکیا کە لای پارتی کرێکارانی کوردستان بوون کوژران، دواتر تورکیا کوژرانی دیلەکانی خستە ئەستۆی پەکەکە و پەکەکەش وتی سوپای تورکیا شوێنی دیلەکانی بۆردومان کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share