وەزارەتی نەوتی عێراق داهاتی مانگی ڕابردوو ئاشكرادەكات

نرخی بەرمیلێك نەوت گەیشتووەتە (53.586) دۆلار

وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێت، داهاتی مانگی ڕابردووی نەوت زیاتر لە چوار ملیار دۆلار بووە.

وەزارەتەكە ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ی شوبات بڵاویكردەوە، هەناردەی نەوت لە مانگی كانونی دووەمی ڕابردوو گەیشتووەتە 88 ملیۆن و 922 هەزار و 697 بەرمیل.

ڕونیشیكردوەتەوە، هەناردەی نەوت لە ناوەڕاست و باشوور گەیشتووەتە 85 ملیۆن و 870 هەزار و 503 بەرمیل، بە داهاتی چوار ملیار 602 ملیۆن و 609 هەزار دۆلار، لەكاتێكدا هەناردەی نەوتی كەركوك لە بەندەری جیهان سێ ملیۆن و 52 هەزار و 194 بەرمیل بووە بە داهاتی 162 ملیۆن و 391 هەزار و 98 دۆلار.

تێكڕای نرخی بەرمیلێك نەوتیش گەیشتووەتە (53.586) دۆلار، بەپێی ڕاگەیەنراوەكە.

ئاشكراشیكردووە، بڕە هەناردەكراوەكە لەلایەن 29 كۆمپانیای جیهانی فرە ڕەگەز لە بەندەرەكانی بەسرە و خور و جیهان-ەوە گوازراونەتەوە.

بابەتی پێشتر

دژی لەشكركێشی توركیا بۆ سەر هەرێم لە بەغداد خۆپیشاندان بەڕێوەچوو

بابەتی دواتر

نێیمار تاوەکو کۆتایی لە باخچەی شازادەکان گوڵ دەچنێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share