سەرمای بەهێز لە ئەمریكا گیان لەدەستدانی 21 كەسی لێدەكەوێتەوە

لە 73%ی خاكی ئەمریكا بە بەفر داپۆشراوە

لانیكەم 21 كەس بەهۆی ئەو سەرما زۆر و بێ پێشینەیەی ڕووی لە ویلایەتە یەكگرتووەكان كردووە گیانیان لەدەستدا، هەروەك شەپۆلەكە بووەتە هۆی بڕینی كارەبا لە ملیۆنان كەس.

بەپێی میدیاكان قوربانییەكان بەهۆی ئەو شەپۆلی بەفر و سەرمایەوەیە كە ویلایەتەكانی (تەكساس، لویزیانا، كنتاكی، كارۆلینای باكوور و میزوری) لە باشووری ئەمریكای گرتووەتەوە.

قوربانییەكان بەهۆی ڕوداوەكانی هاتووچۆ، كەوتن و خزان لەسەر ڕێگاكان و حاڵەتەكانی خنكان لە ئاكامی بەكارهێنانی ئەو ڕێگایانەی لەڕووی ئاڵوگۆڕی هەواوە سەلامەت نەبوون بووە.

بەپێی میدیاكان كارەبا لە ویلایەتی تەكساس بڕاوە بەهۆی ئەو سەرما زۆر و نائاساییەی ڕووی لە ویلایەتەكە كردووە، بەمەش ملیۆنان كەس بێ كارەبا ماونەتەوە.

لای خۆیەوە دەستەی كەشناسیی نیشتیمانی لە ئەمریكا هۆشداریشیدا لەبارەی بەفربارینی زیاتر و گەردەلولی بەفرین، لە ناوچەكاندا كە زیاتر لە 150 ملیۆن كەس لێی نیشتەجێن.

تا ڕۆژی سێشەممە 73%ی خاكی ئەمریكا بە بەفر داپۆشرابوو، پێشبینیش دەكرێت ئەم دۆخەی كەشوهەوا لە وڵاتەكەدا تا پشووی كۆتایی ئەم هەفتەیە بەردەوام بێت.

س: ئاژانسەكان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یۆنان، تورکیا تۆمەتباردەکات بە ڕێنماییکردنی کۆچبەران بۆ پەڕینەوەیان بەرەو ئاوەکانی یۆنان

پۆلیسی کەناراوەکانی ئەسینا ڤیدیۆیەکیان بڵاوکردووەتەوە تێیدا دەردەکەوێت کە دوو کەشتیی پۆلیسی دەریایی تورکیا ڕێنمایی بەلەمێکی کۆچبەران دەکەن بۆ…
Total
0
Share