بەریتانیا.. دادگاییكردنی ئەو پیاوەی دەیویست شازادە جۆرج و دایكی بكوژێت

دادگایەكی بەریتانیا پیاوێك بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ كوشتنی شازادە جۆرج دادگایی دەكات.

كەیسەكە ئەمڕۆ چوارشەممە 17ی شوبات بڵاوكراوەتەوە و پۆلیس دەڵێت، “تۆمەتبارەكە لە مانگی تەموزی ڕابردوودا دەستگیركراوە، پلانی داڕشتبوو لەكاتی كەرەنتینەدا شازادە جۆرج كوڕەگەورەی شازادە ویلیام و كاترینی هاوژینی ویلیام بكوژێت.”

بەگوێرەی وتەی پۆلیس و دادگا، تۆمەتبارەكە لەكاتی دەستگیركردنیدا، شمشێرێكی 46 سانتیمەتر درێژ و چەقۆیەك و چەند دەمامك و دەستكێشێكی پێبووە، دەیویست بە ئایسكرێمی ژەهراوی، شازادە و دایكی بكوژێت.

پۆلیسی بەریتانیا ڕایگەیاندووە، “پیلانەكە ڕۆژی دەستگیركردنی تۆمەتبارەكە ئاشكرابووە، كاتێك تۆمەتبارەكە نامەی بۆ دوو براكەی ناردووە و تیایدا باسی لەوە كردووە كە هەمان ڕۆژ واتە 9ی تەموزی ڕابردوو، شازادە و هاوژینەكەی دەكوژێت و دواتر خۆی دەتەقێنێتەوە.”

شازادە جۆرج تەمەنی حەوت ساڵە و چاوەڕواندەكرێت لە داهاتوودا ببێت بە پادشای بەریتانیا، تۆمەتبارەكە دانی بە پلانەكەدا ناوە و ڕایگەیاندووە،  “برایەك كە 28 ساڵ زیندانیكراوە، پلانەكەی داڕشتووە بەجۆرێك كە من بڕۆم ئایسكرێمی ساردەمەنیخانەیەكی نزیك شوێنی نیشتەجێبوونی خانەوادەی شازادە ویلیام ژەهراوی بكەم، چونكە شازادە جۆرجی كوڕیان زۆر حەزی لە ئایسكرێمە و چاوەڕواندەكرا لەگەڵ دایكیدا بچنە ئەو شوێنە و ئایسكرێمە ژەهراوییەكە بخۆن.”

بەگوێرەی میدیای بەریتانی، ئێستا دادگا سەرگەرمی دادگاییكردنی ئەو پیاوەیە، بەتۆمەتی هەوڵدان بۆ كوشتنی شازادە و دایكی، بەبێ ئەوەی زانیاریی زیاتر لەبارەی تۆمەتبارەكەوە بخرێتەڕوو.

بابەتی پێشتر

ڕەغد سەدام حسێن: دەگەڕێمەوە بۆ عێراق

بابەتی دواتر

سەرمای بەهێز لە ئەمریكا گیان لەدەستدانی 21 كەسی لێدەكەوێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share