بەڵگەنامەیەكی هەواڵگری: ئەردۆغان بەرپرسە لە زیادبوونی توندڕەوی لە هۆڵەندا

بەڵگەنامەیەكی هەواڵگریی هۆڵەندی ئاشكرایدەكات، پەیوەندی هەیە لەنێوان سەرۆككۆماری توركیا و بەرزبوونەوەی ڕێژەی توندڕەوی لە هۆڵەندا.

بەڵگەنامە هەواڵگرییەكە كە دزەی پێكراوە و ئەمڕۆ چوارشەممە 17ی شوبات ڕۆژنامەی “ئێن ئۆ ئێس”ی هۆڵەندی بڵاویكردووەتەوە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆككۆماری توركیا تۆمەتباردەكات بەوەی هانی زیادبوونی توندڕەوی لە هۆڵەندا داوە.

ڕێكخەری نیشتمانیی بەگژداچوونەوەی تیرۆر لە هۆڵەندا ڕایگەیاندووە، “ئامانجەكانی ئەردۆغان لە بەمسوڵمانكردنی توركیا، لەنێو كۆمەڵگەی تورك لە هۆڵەندا بڵاودەكرێتەوە و ئەو كارەش لەڕێگەی كۆمەڵە توركییە هۆڵەندییەكانەوە دەكرێت.”

بەڵگەنامە هەواڵگرییەكەی هۆڵەندا كە لە 30 پەڕە پێكهاتووە، باس لەوە دەكات كە ڕێكخراوە ئایینییە توركییەكان، پەیوەندییەكی بەهێزیان لەگەڵ ڕێكخراوە توركییەكانی هۆڵەندا و بەتایبەت ڕێكخراوە توركییە هۆڵەندییەكانی گەنجاندا هەیە.

ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات كە ئەو كۆمەڵە و ڕێكخراوانە لەڕێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە پێگەی خۆیان بەهێزتر دەكەن و “وادەردەكەوێت كە توندڕەوی پیرۆزدەكەن و پەیام و نامەی دژ بە خۆرئاوا ئاڵوگۆڕدەكەن.”

بابەتی پێشتر

پەكەكە ڕاگەیەنراوێك لەبارەی شەڕی چیای گارەوە بڵاودەكاتەوە

بابەتی دواتر

جۆرێكی دەگمەنی كۆرۆنا بۆ یەكەمجار لە ئیتاڵیا دەركەوت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share